Accessibility links

کۆمەڵێک چەکدار هێرش دەکەنە سەر شوێنێکی سوپای ئەفغانستان لە نزیک ئەکادیمیایەکی سەربازیی لە کابوڵ


بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وتی بەلایەنی کەمەوە پێنج چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێکی سوپای ئەفغانستان لەنزیک یەکێک لە ئەکادیمیا سەربازییە گەورەکانی ئەفغانستان و سەربازیێکیان کوشتووە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەڕێی دەزگای هەواڵی ئەعماقەوە، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند کە لەنزیک ئەکادیمیای مارشاڵ فەهیمی سەربازی ئەنجامدراوە لە ڕۆژئاوای کابوڵی پایتەخت.

ئەم هێرشەش دوای دوو ڕۆژ هات لە تەقاندنەوەی ئوتومبێلێکی ئەمبوڵانس لە ناوەڕاستی شارەکە و بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 100 کەس و هەروەها دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە هێرشەکەی سەر ئوتێلی ئینتەرکۆنتێنتیناڵ کە ئەویش بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 20 کەس.

تاڵیبان بەرپرسیارێتی هەردوو هێرشەکەیان ڕاگەیاند.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وتیان هێرشەکەی سەر شوێنی سوپای ئەفغانی لەنزیک ئەکادیمیاکەوە ڕاستەوخۆ پێش بەرەبەیان ئەنجامدراوە.

یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندۆتەوە و ئەوەی تریان کوژراوە لەکاتێکدا دووانەکەی تر بەردەوام بوون لە شەڕ کردن. بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی سێ سەربازیی ئەفغانی برینداربوون و یەکێکی دیکەیان کوژراوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەولەت وەزیری وتی سێ سەرباز برینداربوون و هێشتا شەڕەکە بەردەوامە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG