Accessibility links

داعش ده‌زگا و شتوومه‌کی هه‌رزان ده‌نێرێته‌ بازاره‌کانی عێڕاق


بازاڕێکی شاری موسڵ

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق ده‌ڵێن داهاته‌کانی داعش له‌ نه‌وتی عێڕاق له‌ ساڵی 2015 دا 90 له‌ سه‌د و مانگانه‌ 80 ملیۆن دوڵاربوو.

له‌ ده‌مێکدا داعش سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ریکه‌ ویشک ده‌بێت و هه‌روا ناوچه‌ی له‌ سوریا و عێڕاق له‌ ده‌ست ده‌دات، ئه‌و گرووپه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی بتوانێت هه‌ر به‌رهه‌مێکی هه‌یه‌تی بیفرۆشێت.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێڕاق له‌ ڕاپۆرتێكی ئه‌م دواییانه‌ دا ده‌لێت دادوه‌ران له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێک ئه‌ندامی داعش ده‌ڵێن که‌ داعش که‌ره‌سه‌ ده‌ڕژێنێته‌ نێو بازاڕه‌کانی عێڕاق بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ده‌ست بێنێت که‌ بۆ درێژه‌دانی کرداره‌کانی له‌شکری پێویستێتی.

پێش ئه‌وه‌ی داعش هه‌ریم له‌ کیس بدات، میلیۆها دۆڵاری له‌ ڕێگای داهاتی نایاسایی به‌ قاچاخ بردنی نه‌وت و گاز و سیستمی توندی سه‌پاندنی باج له‌ ئه‌و ناوچانه‌ی کونتڕۆڵی ده‌کردن وه‌ده‌ستی ده‌هێنا.

به‌ڵام هه‌ر وه‌ک هێزی هاوپه‌یمان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا تانێکره‌کان و دام و ده‌زگاکانی نه‌وتی داعشی بۆمباران کردوه‌، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق ده‌ڵێن داهاته‌کانی نه‌وتی عێڕاق له‌ ساڵی 2015 دا 90 له‌ سه‌د و مانگانه‌ 80 ملیۆن دوڵاربووه‌.


هه‌روه‌ها له‌ ده‌مێکدا له‌ ناوچه‌کانی عیڕاق و سوریا دا خۆی ده‌رباز ده‌کات، توانایی بۆ باج وه‌رگرتن له‌ دانیشتوان که‌م بۆته‌وه‌. ڕاپۆرته‌کانی ئه‌م دواییانه‌ ده‌ڵێن داعش له‌ هه‌ندێک ناوچه‌کان ناتوانێت پووڵی به‌رده‌ست به‌ شه‌ڕکه‌رانی بدات.
کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن داعش به‌رهه‌مه‌کانی خوارده‌مه‌نی هه‌رزان ده‌ڕژێنێته‌ نێو بازاره‌کان که‌ به‌ خه‌ریک ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ کاتی به‌کارهێنانیان به‌ سه‌ر بچێت.

دڵشاد عه‌بدوڵا، بازرگانێکی خه‌ڵکی هه‌ولێر که‌ شتوومه‌کان له‌ وڵاتی چێن بۆ هه‌ریمی کوردستان هاورده‌ ده‌کات له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ڵێت:

"ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا دیتوومه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بایی هه‌ندێک شتوومه‌ک زۆر خوارتر له‌ ڕێژه‌ی ئاساییه‌. خه‌ڵک هه‌میشه‌ بۆ ده‌زگای فێنک کردنه‌وه‌ی هه‌وا 600 دۆلار ده‌ده‌ن، به‌ڵام نموونه‌ی وا هه‌بووه‌ که‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ به‌ 120 دۆڵار فرۆشراون."

ناوبراو گوتی بازرگانان "ده‌بێت زۆر وشیار بن که‌ شتوومه‌کی زۆر هه‌رزان نه‌کڕن"، چونکه‌ ناتوانن ده‌ستبه‌ری بکه‌ن که‌ قه‌ڵب نه‌بن."

غه‌یات سورچی، وته‌بێژی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ موسڵ، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت که‌ شه‌ڕکه‌رانی داعش له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی موسڵ پشتیان به‌ ئه‌و شتوومه‌ک و ده‌زگای ماڵان به‌ستووه‌ که‌ هی دانیشتوانن و ده‌ستیان به‌ سه‌رداگرتوون.

XS
SM
MD
LG