Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئۆگەندا ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئۆگەندا ڕادەگەیەنێت کە بووە هۆی کوژرانی لانی کەم یەک کەس لە کامپالای پایتەختی وڵاتەکە.

داعش وتی هەندێک لە ئەندامەکانی بۆمبێکی دەستکردیان لە باڕێکدا تەقاندۆتەوە کە " ئەندامان و سیخوڕانی حکومەتی ئۆگەندای تیادا کۆبوونەتەوە."

پۆلیس وتی بۆمبەکە کە پڕ بووە لە بزمار و پارچە، ڕێستۆرانتێکی گۆشتی بەرازی لە پایتەختی وڵاتەکە کردۆتە ئامانج.

پۆلیس وتیشی زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن سێ پیاو کە وەکو کڕیار خۆیان دەرخستووە سەردانی ڕێستۆرانتەکەیان کردووە، جانتایەکیان لەژێر مێزەکەدا داناوە و دوای ڕۆیشتنیان بە ماوەیەکی کەم تەقینەوەکە ڕوویداوە.

وتیشی تەقینەوەکە کارمەندێکی تەمەن 20 ساڵی ڕێستۆرانتەکەی کوشتووە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دووانیان لە بارودۆخێکی سەختدان، ئاماژەشی بەوەدا هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئەمە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوخۆیی بووە.

سەرۆکی ئۆگەندا یاوێری موسێڤینی وتی " وادەردەکەوێت هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG