Accessibility links

ئێرلەندا: دەمانەوێت خۆمان بەدووربگرین لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک


سەرۆک وەزیری ئێرلەندا لیۆ ڤاردکار
سەرۆک وەزیری ئێرلەندا لیۆ ڤاردکار

سەرۆک وەزیری ئێرلەندا لیۆ ڤاردکار وتی بەڕیتانیا دەتوانێت ماوەی کۆتایی بۆ جیابوونەوەکە لە یەکێتی ئەوروپا درێژ بکاتەوە یاخوود لێی بکشێتەوە تاوەکو خۆی بەدووربگرێت لە ئەگەری جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک.

ڤاردکار لەبەردەم پەرلەمانی ئێرلەندادا وتی " هەمووان دەیانەوێت خۆیان بەدووربگرن لە سیناریۆی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک."

وتیشی " دەتوانن ماددەی 50 کە بەرواری جیابوونەوەکەیە بکشێننەوە یاخوود دەتوانن هەمان ماددە درێژبکەنەوە. بەوشێوەیە بەڕیتانیا دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت کۆتایی بە مەترسی جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن بهێنێت."

جێی ئاماژەیە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا گەیشتنە ڕێکەوتنێک یاخوود ڕەشنووسێک بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام زۆرینەی لایەنەکانی ناوخۆی بەڕیتانیا ئەو ڕێکەوتنەیان بەدڵ نیە و ڕەتی دەکەنەوە. بۆ پەسەندکردنی ڕێکەوتنەکە، دەبێت پەرلەمانی بەڕیتانیا و پەرلەمانی ئەوروپا هەردوولایان ڕێکەوتنەکە پەسەند بکەن. وابڕیاربوو ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی بەڕیتانیا دەنگدانێک ئەنجام بدات لەسەر ڕێکەوتنەکە، بەڵام سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی دەنگدانەکەی پەرلەمانی دواخست بەهۆی ئەوەوە کە ئەگەرێکی زۆر هەبوو ڕێکەوتنەکە لە دەنگدانەکەدا شکست بهێنێت و ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر داهاتووی تێریزا مەی وەک سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG