Accessibility links

ئێرلەندا هەڕەشەی وەستاندنی دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات


نوێنەری کاروباری کشتوکاڵی سەر بە یەکێتی ئەوروپا فیڵ هۆگان کە سیاسییەکی ئێرلەندییە وتی ئێرلەندا " بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستەکەی خۆی " سەبارەت بە بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لە دانوستانە تایبەتییەکانی پەیوەندییە بازرگانییەکان دوای هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا ئەگەر هاتوو گرەنتی نەدرێتی سەبارەت بە سنووری بەڕیتانیا لەگەڵ ئێرلەندای باکووردا.

هۆگان وتی بەلایەنی کەمەوە دەبێت بەڕیتانیا و ئیرلەندای باکوور لە بازاڕی یەکگرتوو یاخوود گومرگی یەکێتییەکەدا بمێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان بەدوور بگرن لەو کێشانەی پەیوەندییان بە سنوورەکەوە هەیە کە دوورگەکە دابەش دەکات.

هۆگان بە ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەری وت " ئەگەر بەڕیتانیا و ئێرلەندای باکوور لە گومرگی یەکێتی ئەوروپا یاخوود بازاڕی یەکگرتوودا بمێننەوە ئەوا باشتر دەبێت و هیچ کێشەیەک سەبارەت بە سنوورەکە دروست نابێت."

جێی ئاماژەیە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی پێشتر وتبووی دوای ئەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دێتە دەرەوە ئەوا لە بازاڕی یەکگرتوو و گومرگی یەكێتییەکەشدا دێتە دەرەوە.

دەبڵن گرەنتی نووسراوی دەوێت کە ڕێوشوێنی هاتنە دەرەوەکە نەبێتە هۆی سەپاندنی سزای توند بەسەر سنوورەکەی نێوان کۆماری ئێرلەندا و ئێرلەندای باکووردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG