Accessibility links

سەرۆکی عێراق سەرکۆنەی هەوڵەکان دەکات بۆ چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە لە بەغداد


سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح سەرکۆنەی ئەو هەوڵانەی کرد کە دراون بۆ چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە لە بەغداد و وتی ئەوە پێشێلکردنی ئەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییانەیە کە وڵاتەکەی ناچار دەکەن نێردە بیانییەکان بپارێزێت.

سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەوڵدان بۆ چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە لە بەغداد پێشێلکردنی هەموو ئەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عێراق پابەندن پێوەیان بۆ پاراستنی نێردە بیانییەکان."

وتیشی " خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەپێی دەستوور مافێکی تەواوە، بەڵام هەڵکوتانە سەر نێردە دیبلۆماسیەکان لە عێراق بە لێدانێک لە بەرژەوەندییەکانی عێڕاق و پێگەی عێراق لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت."

سەرۆکی عێراق داواشی لە هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکە کرد بارەگای هەموو نێردە بیانییەکان بپارێزن و هاوکات داواشی لە خۆپیشاندەران کرد سنووری باڵیۆزخانەکە جێبهێڵن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG