Accessibility links

گرووپه‌کانی سیاسی عێڕاق پێک هاتنی هاوبه‌ندی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌ پاڕلمان دا ڕاده‌گه‌یه‌نن


سه‌رۆک وه‌زیری عه‌بادی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ به‌رپرسان له‌ به‌غدا، 28ی ئاگوستی 2018

ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ هیچ کامیان دوو پارتی سه‌ره‌کی کورده‌کانی تێدا به‌شدار نیه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتدپرێس یازده‌ پارتی سیاسی عێڕاق، له‌ نێویاندا ئه‌وانه‌ی به‌ ڕێبه‌ری موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆک وه‌زیر حه‌یده‌ر عه‌بادین، هاوبه‌ندییه‌کیان یه‌کشه‌مه‌ ڕاگه‌یاند که‌ له‌ پاڕلمانی تازه‌ هه‌ڵبژیردراودا وه‌ک زۆرینه‌ ده‌بێت.

ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ 177 یاسادانه‌ر و 16 لیستی هه‌لبژاردن له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ ئێستا له‌ پله‌یه‌ک دایه‌ حکومه‌تێکی داهاتووی وڵات پێک بێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و هاوبه‌ندیه‌ نوێیه‌ کوتله‌کانی جێگری سه‌رۆک ئه‌یاد عه‌لاوی و مه‌لای شیعه‌ عه‌مار حه‌کیم، و چه‌ندین یاسادانه‌ری سونی و نوێنه‌رێکی تورکمه‌ن، ئێزدی، مه‌نداین و مه‌سیحی له‌ نێویان دان.

گرووپی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو نوری ماڵکی گوتیان هاوبه‌ندی خۆیان پێک هێناوه‌ که‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین هاوبه‌ندی له‌ نیو پاڕلمانی عیراق دا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک یاسادانه‌ر له‌ لایه‌نی تر تێکه‌ڵ به‌ ئه‌وان بوون.

هادی عامری له‌ حه‌شدی شه‌عبی و مالکی هه‌ره‌ هاوپه‌یمانی ناسراوی ئێران له‌ عێراقدان. عه‌بادی وه‌ک کاندیدای جێگای په‌سندی ئه‌مه‌ریکا دیتراوه‌، له‌ ده‌مێکدا سه‌در خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستێک نیشان ده‌دات که‌ هه‌م کارتێکردنی ئه‌مه‌ریکا و هه‌م ئێران له‌ عێراقدا په‌سند ناکات.

ناڕوونی سه‌باره‌ت به‌ پێکهاتی حکومه‌تی نوێی گژری هێناوه‌ته‌ گۆڕێ له‌ کاتێکدا ناڕه‌زایی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌ته‌کانی سه‌ره‌کی ، ڕێژه‌ی به‌رزی بێکاری و ڕه‌وتی هێواشی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ دوای شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ داعش هه‌روا له‌ زیاد بوون دایه‌.

XS
SM
MD
LG