Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێڕاق: وەدەرنانی داعش لە عێراق سێ مانگی تر دەخایەنێت


سەرۆک وەزیری عێراق، حەیدەر ئەل-عەبادی
سەرۆک وەزیری عێراق، حەیدەر ئەل-عەبادی

بە گوێرەی وتەکانی سەرۆک وەزیری عێڕاق، حەیدەر ئەل-عەبادی "بۆ وەدەرنانی داعش لە عێراق سێ مانگی تر" دەخایەنێت.

لەشکری عێڕاق لە دەمێکدا هیزەکانی ئەمەریکا پشتیوانی دەکات خەریکی شەڕ لە گەڵ گرووپی ملیتانی داعش بووە بۆ ئەوەی لە شاری موسڵ ی وەدەرنێت.

وەک ڕۆژنامەی ئێندیپێندێت چاپی بریتانیا شی دەکاتەوە بەلام زیاتر لە دوو مانگ لە کردارەکە تێدەپەڕیت، تەنیا یەک لە چوار بەشی شارەکە ئازادکراوە.

فەرماندەکان هۆی هێواش پێشڕەوی کردن دەگەڕێننەوە سەر ئەوە کە پێویستە پارێزگاری لە ئەو مەدەنیانە بکەن کە زۆربەیان لە نیو ماڵەکانی خۆیان دا ماونەوە تا ئەوەی شارەکە بە جێ بهێڵن.

بەڕیز عەبادی پێشتر گوتی شاری موسڵ، کە ٢٥٠ مایل دوور لە باکووری بەغدا هەڵکەوتووە، هەتا کۆتایی ساڵ ڕزگار دەکرێت. بەڵام لە سەر تەلەڤزیۆنی وڵات وتەی بەڕیز عەبادی هێنراوەتەوە کە گوتی: "دۆخەکە ئاماژە دەکەن عێڕاق پێویستی بە سێ مانگە دیکەیە کە داعش پاک بکرێتەوە."

شارەکە لە وەتا داعش توانی لەشکری عێڕاق لە مانگی ٦ی ٢٠١٤ی زاینی دەربکات لە ژێردەستی ئەو گرووپەیە.

لە دەمێکدا سەربازان لە سەرەتای مانگی نوامبر چوونە نیو شارەکە، ئەوان کەوتنە بەر ئامانجی سێرەگران، تەقینەرە خۆکوژەکان و تۆپ و هاوەن. خراپی کەش و هەواش بۆتە لەمپەرێک بۆ پێشکەوتنی ئەو هێزانە، لە دەمێکدا بۆ پشتیوانی ئاسمانیش تواناییەکی سنوورداریان هەیە.

باوەڕ دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن مەدەنی لە نێو شارەکەدا مابنەوە و ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە داعش خەریکی کوشتنی خەڵک بووە چونکە وەک خۆی دەڵێت لە گەرمەی توندبوونی شەڕدا هاوکاری ئەو گرووپەیان نەکردووە. وەک نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی خەڵکی مەدەنی و کارمەندانیش لە نیو ئەو کوژراوانەن کە بە هۆی "هاویشتنی تۆپ و هاوەنی هەڕەمەکی" گیانیان لە دەست داوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئێندیپێندێنت نزیکەی ٢،٠٠٠ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی عێڕاق لە سەرانسەری وڵات لە ماوەی مانگی نوامبردا کوژران کە نزیکەی سێ هێندەی مانگی ئوکتوبرە، ئەمەش بە پێی ئامارەی نەتەوەیەیەکگرتووەکان کە زیاتر لە ٩٠٠ مەدەنیش کوژراو و هەمان ڕادەیەش بریندار بوونە.

XS
SM
MD
LG