Accessibility links

داستاننووسێکی عێراقی بە هۆی دەسترێژێک لە شاری کەربەلا کوژرا


"علاء مشذوب"

علاء مشذوب لە هەندێک بابەتەکانی سەر فەیس بووکی خۆی ڕەخنەی لە ئێران و ئایەتوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی دەگرت

ئەدیب و داستان نووسی عێڕاقی، علاء مشذوب، کە ڕاگەیەنەرەکانی خۆجێی بە ناوی "ئەدیبی بوێر" و "تابۆشکێن" یادی دەکەن، ئێوارەی شەمە ١٣ی ڕێبەندان (٢ی مانگی ٢ی زاینی) کەسانی نەناسراوە دەسترێژی لێدەکەن و دەیکوژن.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتیرز ڕاگەیەنەرەکانی خۆجێی ڕاپۆرتیان داوە کە 'مشذوب' تەمەن ٥١ ساڵی دوای بەشداری لە بۆنەیەکی ئەدەبی، لە لایەن دوو هێرشبەری چەکدار کە بە سواری ماتۆرسێکلێت بوون لە نزێک ماڵەکەی لە ناوچەی باب ئەلخان هەڵکەوتوو لە ناوەندی شاری کەربەلا دەدرێتە بەر هێرش کە دوای دەسترێژی ١٣ گوللە، لە شوێنەکە خۆیان دەرباز دەکەن.

عەمار ئەلمەسعودی، بەرپرسی یەکیەتی ئەدیبانی و نوسەرانی شاری کەربەلا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا گوتی بەڕێز عەلا ئێوارەی شەمە بەشداری کۆبوونەوەیەکی حەوتوانەی ئەدەبی لە بنکەی یەکیەتیەکە بوو بەڵام لە بەر پێشهاتێک، پێش کۆتایی بەرنامە ئەو شوێنە جێ دێڵێت.

ناوبراو خوازیاری پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی تێڕۆری مشذوب و بە سزاگەیاندنی کەسانی تاوانباری ئەو ڕووداوەی کرد.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری "رادیو فردا" علاء مشذوب لە هەندێک بابەتەکانی سەر فەیس بووکی خۆی ڕەخنەی لە ئێران و ئایەتوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی گرتوە و نووسیویەتی کە "خومەینی لە عێڕاق بوو، چوو بۆ کوێت، پاشان پاریس تا ئەوەی لە ڕێکای کاسێت شۆڕشی لە نیو ئێران دا هەڵبگیرسێنێت. پاشان چوو بۆ ئێران و لە گەڵ وڵاتێک شەڕی کرد کە مێوانداری ئەو بوو."

"ڕەخنە لە گەندەڵی"

قاسم مشذوب برای عەلا لە وتووێژێک لە گەڵ ژمارەیەک لە ڕاگەیەنەرەکانی عێڕاقی لە نێویاندا ماڵپەڕی "العراق.نت" گوتی: "ئایا تێرۆری هەر کەسێک سەبارەت بە گەندەڵی بدوێت، ڕەوایە؟ ئەو گەندەڵیەی کە کارەسانێکی گەورەی لە وڵاتدا پێک هێناوە."

ئەو جەختی کرد کە براکەی تێکەڵاوی هیچ کێشەیەکی عەشیرەیی یان ئەندامی هێچ پارتێکی سیاسی نەبوو و "براکەم هەروەک گەلێکی تر لە نوسەران و ڕۆژنامەنوسان، سەبارەت بە گەندەڵی دەدوا و ئاشکرای دەکرد."

عەلا ساڵی ١٩٦٨ی زاینی لە دایک بوو و لە ساڵی ٢٠١٤ی زاینی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی بەغدا بڕوانامەی دوکتورای وەرگرت. ئەو نووسەرە ئەندامی یەکیەتی سینفی هونەرمەندانی عێڕاق بوو.

لە ئەو نووسەرە چەندین کتێب، کۆمەڵێک داستان و وتار بە جێماوە. ئەو چەندین خەڵاتی ئەدەبی نێوخۆ و ناوچەیی بە دەستهێنا کە پلەی دووهەمی خەڵاتەکەی بۆ کتێبی "عواصم ایران" (پایتەختەکانی ئێران) بوو.

شەپۆلی تێرۆرەکان

تێرۆری علاء مشذوب، بۆتە هۆی تووڕەیی نوسەران، هونەرمەندان و ڕووناکبیرانی عێراقی کە لە وتووێژەکان و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، وێڕای دەربڕینی بێزاری لە ئەو ڕووداوە، خوازیارن کە ناوەندەکانی دەسەلات لە ئەو ڕووداوە بکۆڵنەوە.

لە ئەو نێوەدا هەندێک لە چالاکانی عێراقی، تاقمەکانی ملیتشیا بە تاوانباری تێرۆری عەلا دەزانن.

پولیسی کەربەلا ڕایگەیاند کە کاری لێکۆڵێنەوەیەکی سەبارەت بە تێرۆری علاء مشذوب، دەست پێکردووە.

پولیسی کەربەلا لە بەیانیەی خۆی دا جەخت دەکات کە " بە مستێکی پۆلاین" لە گەڵ تاوانبارانی تێرۆری ئەو نووسەرە عێراقیە هەڵس و کەوت دەکەن و بکوژان دەکێشنە پای دادگایی کردن.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، هونەری و ئەدەبی و کەسانی تر لە عێراق دا تێرۆر کراون. لە نێویان دا "کرار النوشی" هونەرمەندی عێراقی کە دوو ساڵ پێش لە بەغدایە تێرۆر کرا.

هەروەها ساڵی پار تارە فارس و دوو خاوەنی ناوەندێکی جوانی کوژران.

بکوژانی ئەو تێرۆرانە هێشتا نەناسراون.

XS
SM
MD
LG