Accessibility links

دەنگدان لە عێراق دەستیپێکرد و کۆتایی هات


Iraqi security forces stand guard outside a polling station during the parliamentary election in the Sadr city district of Baghdad, May 12, 2018.هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە کاتی پاسەوانی لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا، ١٢ی مانگی ٥ی ٢٠١٨
Iraqi security forces stand guard outside a polling station during the parliamentary election in the Sadr city district of Baghdad, May 12, 2018.هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە کاتی پاسەوانی لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا، ١٢ی مانگی ٥ی ٢٠١٨

لە هەرێمی کوردستان، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەسیان بۆ یەکەم جار شیاوی دەنگدان بوونە.

شەمە بنکەکانی دەنگدان لەتەواوی عێراقدا کرانەوە. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی عێراق دوابەدوای راگەیاندنی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا بوو. پاش ئەوەی بەپێی یاسا دەنگدان دەستیپێکرد سەرەک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی داوای لەهێزەکانی ئاسایش و حکومەت کرد کە هانی خەڵک بدەن بۆ ئەوەی لە دەنگداندا زیاتر بەشداری بکەن.

پاش چەند هەفتەیەک لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی قەوارەکان بەڵام تا ئێستا روون نیە کە حەیدەر عەبادی دەتوانێت رووبەڕووی پێشبڕکێ و رکابەری ئەو قەوارە سیاسییانە ببێتەوە کە پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان لەگەڵ ئێران هەیە.

بەپـێی ئەو بەرنامەیەی پـێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەستنیشانی کردبوو لە کاتژمێر 7 ی بەیانی بە کاتی بەغداد هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد و هەتا 6 ی ئێوارە بەردەوام بوو.

لە ئەم هەڵبژاردنەدا، نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە ٣ ملیۆن و ٣٣٣ هەزاریان دەنگدەری نوێن.

لە هەرێمی کوردستانیش، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەسیان بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگبدەن.

XS
SM
MD
LG