Accessibility links

دادگایەکی عێڕاق سزای لە سێدارەدان بە سەر چوار ئەندامی داعشدا دەسەپێنێت


دادگاکانی عێڕاق بۆ دادگایی کردنی هەزاران گومانلێکراو، لە نێویان دا شەرکەرانی بیانی، پشت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسم دەبەستن.

دادگایەکی عێڕاق سزای لە سێدارەدانی بۆ چوارکەسی سەر بە داعش داوە ئەوانەی تاوانەکانی تێروریستییان لە عێراق دا ئەنجامداوە، وەک لێدوانێکی دادوەری رۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند.

ئەو چوار پیاوە، کە کاربەدەستانی عێراقی بەدوایاندا دەگەڕان، لە لایەن هێزەکانی سوریای دێمۆکراتەوە تەسلیمی عێڕاق کرانەوە وەک لێدوانەکە تێیدادەنوسێت.

دادگایەکی عێڕاق ئەو چوار کەسەی بە تاوانبار ناسی چونکە تێکەڵ بە داعش بوونە و "کردارەکانی تاوانکارییان ئەنجامداوە و بە مەبەستی لاوازکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و سوریادا هێرشیان بۆ سەر مەدەنییکان بردووە."

سەرچاوەیەکی دادوەری گوتی ئەو چوار کەسە خەڵکی عێڕاقن.

لە مانگی ٢ی زاینی، لەشکری عێڕاق گوتی هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات ٢٨٠ گیراوی عێڕاقی و بیانییان تەسلیمی بەغدا کردبۆوە.

هەزاران بیانی لانی لەم لە ٢٠١٤ەوە لە ڕێزی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا شەڕیان کردووە. گەلێک خانمی بیانی لە وڵاتانی دیکە ڕا یان هێنران نێو ئەو تاقمە یان خۆیان بەشداریان تێدا کرد.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لۆمە دەخەنەسەر عێراق و هێزەکانی دیکەی هەریم بە هۆی ڕەچاونەکردنی ڕەوتی دادوەری و کەم و کووڕی سەرئەنجامەکەی بە بڕیاری ناڕەوا کۆتایی دێت.

XS
SM
MD
LG