Accessibility links

سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی عێراق کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشاندەوە


سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراوی عێراق محەمەد عەلاوی کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق کشاندەوە، لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی هەندێک لە سیاسیەکانی عێراق کۆسپیان خستۆتە بەردەم ڕێگاکەی، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دووبارە شکستی هێنا لە پەسەندکردنی کابینەکەی.

ئەم هەنگاوەی عەلاوی قەیرانە سیاسییەکانی عێراق قوڵتر دەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا لە پەسەندکردنی کابینەکەی عەلاوی، هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی هیچ وادەیەکی نوێی بۆ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە دیاری نەکرد.

ڕۆژی دووشەممە بەپێی دەستووری عێراق ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ پەسەندکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەسەردەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG