Accessibility links

سەردار عەبدوڵا: ڕەنگە چارەنووسی عێراق وەک سوریای لێبێت


سەردار عەبدوڵا
سەردار عەبدوڵا

سەردار عەبدوڵا سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عیراق لەم وتووێژەی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە عیراق دەڵێت" دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی عیراق چاوەڕوانکراو بوو، داواکارییەکانیان ڕەوایە بەڵام ئەوەی لەشەقام ڕودەدات بەتەنها ئەوەنیە بەڵکو دەستی زۆری تێدایە بۆیە ئەگەر ئەم دۆخەی عیراق لەو دۆخە شڵەژاوەی ناوچەکە بەردەوام بێت ڕەنگە چارەنوسی عیراق وەك وڵاتێکی وەک سوریا لێبکات ."

لەبارەی وتارەکەی عادل عەبدولمەهدی کە شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەجێ بەجێ کردنی چەند کارێک کرد، سەردار عەندوڵا دەڵێت" کێشەکە ئەوەیە هەندێک لەو خەڵکە دوای دروشمی ئەو لایەنانە کەتوون کە لەفەیس بووک دەینوسن و بڕیاریانداوە کە عادل عەبدولمەهدی ڕەتدەکەنەوە، بۆیە ئەوانە تەنها ئەوە دەبیستن کە خۆیان دەیانەوێت، بۆیە ئەگەر عادل عەبدولمەهدی باشتریشی بوتایە هەر وەک ئێستا دەبوو."

بەبڕوای سەردار عەبدوڵا" ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستای عیراق ڕێگاکانی چاکسازی لە عیراق لەناو دەبەن."

هەروەها سەبارەت بەداواکاری خەڵکی خۆپیشاندەر لەسەرۆک کۆماری عیراق بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی لەڕێگای پەرلەمانەوە لەپۆستەکەی لادا بەپێی دەسەڵاتە دەستورییەکانی؟ سەردار عەبدوڵا دەڵێت" دیارە کار لەسەرۆک کۆمار گەورەترە ململانێیەکە لەنێوان ئەمریکا و ئێران و هەندێک لایەنی تر، دۆخی لوبنانیش ڕونە هەروەها ئەو دۆخەی دوێنێی یەمەن کە ڕێککەوتننامەی باکور و باشوری ئەو وڵاتەی لێکەوەتەوە ئێرانی توشی "ئیحراجی" کردووە، بۆیە دەمێنێتەوە سەر کەسایەتی سەرۆک کۆمار ئەگەر سەرۆک کۆمار کەسێکی ورد و لێهاتوو و خاوەن بنەماکانی مەبدەئی بێت دەتوانێت لەو نێوانەدا یاری بکات و بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەست بخات،ئەگەرنا دەکەوێتە ژێر فشاری ئەم و ئەو و بژاردەی ئاسان هەڵدەبژێرن بەڵام عادەتەن بۆ کەسایەتیە سیاسیە بەهێزەکان بژاردەی ئاسان ژەهراوییە و قبوڵی ناکەن و بژاردەی ورد و ڕاست قبوڵ دەکەن."

سەردار عەبدوڵا لەبارەی موقتەدا سەدریشەوە دەڵێت" یارییەکی مەترسیدار دەکات ئەو هۆکارانەی دژ بەنەیارەکانی بەکاریدەهێنێت زیانمەندی یەکەم خۆی دەبێت."

تەواوی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:32 0:00


XS
SM
MD
LG