Accessibility links

سروە عەبدولواحید: زۆر لەپەرلەمانتاران بەڵێنیان پێداوم دەنگم پێبدەن تەنانەت هەندێک لەوانە کارم بۆ دەکەن ببمە سەرۆک کۆمار


سروە عەبدولواحید
سروە عەبدولواحید

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ سروە عەبدولواحید کاندیدی سەربەخۆی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق دەڵێت" زۆر لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان بەڵێنیان پێداوم دەنگم پێبدەن تەنانەت هەندێک لەوانە بە ئاشکرا کارم بۆ دەکەن و دەنگم بۆ کۆدەکەنەوە، دەشڵێت" تەنانەت لەسەر ئاستی جەماوەریشلەکوردستان کە "مەقبولیەتێکی" زۆرباشم هەیە لەناو خەڵکدا وە لەسەر ئاستی جەماوەری عیراقیش خەڵک زۆر پشتگیریم دەکه‌ن،نەک خەڵک لەکوردستان کە دەمناسن بەڵکو لە عەمارە و بەسرە خەڵک پشتگیریم دەکات لەسەر ئاستی جەماوەری پشتگیریەکی زۆرم هەیە، هەروەها دەڵێت" بێگومان لەناو لایەنە کوردییەکانیشەوە پشتیوانیم لێدەکرێت چانسی من بۆ دەنگدانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردییەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی زیاترە چونکە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەنگ نادەنە کاندیدانی پارتی و یەکێتی، هیوادارم بزوتنەوەی گۆڕان-نەوەی نوێ-یەکگرتوو-کۆمەڵ- هەتا پارتی و یەکێتی ئەو دەرفەتەم بدەنێ سەربکەم چونکە من لەو پۆستەدا دەبمە نوێنەری هەموو کورد، هەروەها ڕەتیدەکاتەوە نەوەی نوێ یا گۆڕان بەفەرمی پشتگیری بکەن و دەڵێت" بەڕاشکاوانە بڵيم" شاسوار" حەزی بەحیزبی بنەماڵەیی نیە و وە ڕەنگە بشچم قبوڵم نەکەن، بەڵام من پەیوەندیم بەهیچ لایەنەکەوە نیە وەک کوردێکی سەربەخۆ خۆم کاندید کردووە.سەبارەت بە پشتگیری وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا و ئێران سروە عەبدولواحید وتی" ئەمریکا و وڵاتانی دەوروبەر پشتگیری خەڵکی قەڵەو دەکەن، پشتگیری خەڵکی سەربەخۆ ناکەن."

سروە عەبدولواحید لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتی" وەک کوردێکی بێ لایەن و سەربەخۆ خۆم کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، چونکەدەستوری عیراقی ڕێگای داوە بە پیاو و بەژن بێ جیاوازی بچنە ناو کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق-وە ."

سەبارەت بەهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی عیراق لەسەر خۆ کاندیدکردنی؟ سروە عەبدولواحید وتی" خۆی عیراق لەناوچەکەدا یەکەم وڵاتە کە لەمێژوودا وەزیر و دادوەری ژنی هەبووە، وە ئێستاش ئەمە فرسەتێکە بۆ ئەوەی عیراق بچێتە مێژوەوە بۆ ئەوەیژنێک بکاتە سەرۆک کۆمار لەمێژوودا، لایەنە سیاسیە عیراقیەکان هەمویان بەتاک پەیوەندیم پێوەدەکەن و دەستخۆشیم لێدەکەم هەمووی دەڵێن دەبێت ئێمە فرسەت بدەینە ژن و کێبڕکێ بکات لە پۆستەباڵاکاندا. بەدڵنیاییەوە ڕێکەوتنی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەکان هەیە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەناو لایەنە سیاسیەکاندا دەستخۆشی زۆرم بۆ هاتووە بەڵام لەهەموو شت بۆ من گرنگتر لەم پڕۆسەیە ئەگەر سەرکەوتوش نەبم ئەوەیە کە هاوڵاتیەکی زۆر هەر لەخانەقین و زاخۆ تا فاو دەستخۆشیم لێدەکەن کە ئەوە بۆ من لەبەدستهێنانی پۆستەکە گرنگترە."

سەبارەت بەهەڵوێستی لایەنە کوردییەکانیش وتی" من نامەوێت ناوی هیچ لایەنێکی کوردی بڵێم بەڵام بێگومان لەناو لایەنە کوردییەکانیشەوە پشتیوانیم لێدەکرێت."

دەربارەی ئەوەی بۆچی لەسەر لیستی نەوەی نوێ خۆتت کاندید نەکرد؟ کەلەسەرەتای گفتوگۆکانی نێوان لایەنە عیراقیەکاندا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید-ی برای کەلەهەمانکاتدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە لەکۆبونەوە لەگەڵ لایەنە عەرەبیەکاندا دەرکەوت ؟ سروە عەبدولواحید وتی". لەبەر ئەوەی من سەربەخۆم بۆیە بەسەربەخۆ خۆم کاندید کرد، وەمن لە نەوەی نوێ نیم، بەڕاشکاوانە بڵێم شاسوار زۆر بڕوای بە حیزبی بنەماڵە نیە ڕەنگە بشچم پێم بڵێن قبوڵ ناکەین حیزبەکەمان ببێتە بنەماڵە. نە ئەو داوای کردووە من ببمە نەوەی نوێ نەمنیش داوام کردووە ببمە نەوەی نوێ، بەڵام نەوەی نوێ کۆمەڵێک گەنجن هیوادارم سەربکەون چونکە مۆدێلێکی نوێی حیزبایەتیان هێنا."

هەروەها لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گؤران-ەوە کە پێشتر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بوو ؟ سروە عەبدولواحید وتی" من تا 1/7 لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کارم کردووە و ئیلتیزاماتێکی ئەخلاقیم هەبووە وە هیچ کێشەم لەگەڵ گۆڕان نەبووە تەنها ویستم وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆم کاندید بکەم، نامەوێت باسی هەڵوێستی لایەنەکان بەدیاریکراوی بکەم بەڵام هیوادارم بزوتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵ، هەتا پارتی و یەکێتی ئەو دەرفەتەم بدەنێ سەربکەم چونکە من لەو پۆستەدا دەبمە نوێنەری هەموو کورد، وە من پێم وایە ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان بێنە هۆڵی پەرلەمان دەنگ بەمن دەدەن چونکە هەمویان هاوڕێمن دوژمنایەتیم لەگەڵ گۆڕاندا نیە، هەتا بڕواناکەم ئەندامانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هیچیان دەنگ بدەن بە کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی، بۆیە ڕەنگە چانسی من لەو ڕوەوە زیاتر بێت."

سروە عەبدولواحید باسی لەوەشکرد" پارتی و یەکێتی چەند ساڵە ئەو پۆستەیان بەڕێکەوتن لەگەڵ پۆستەکانی کوردستان قۆرغ کردووە بۆیە دەبێت بەو شێوازە ئەو پۆستانەیان لێ وەربگیرێتەوە وە من لەچوار ساڵی ڕابردوو بێ جیاوازی کارم بۆ هەموان وەک یەک کردووە، پێم وایە"مەقبولیەتێکی" زۆرباشم هەیە لەناو خەڵکدا وە لەسەر ئاستی جەماوەری خەڵک زۆر پشتگیریم دەكه‌ن،نەک خەڵک لەکوردستان کە دەمناسن بەڵکو لە عەمارە و بەسرە خەڵک پشتگیریم دەکات لەسەر ئاستی جەماوەری پشتگیریەکی زۆرم هەیە."

وتیشی" بۆ لایەنە سیاسیەکانیش ڕاستە ڕێکەوتنی سیاسی هەیە، بەڵام زۆرکات پەرلەمانتاران کەخۆیان بڕوایان بەشتێک بوو بەوجۆرە دەنگ دەدەن نەک بەقسەی حیزبەکانیان تەنانەت بەقسەی سەرۆک فراکسیۆنەکانیشیان ناکەن."

ئەو خانمە کاندیدەی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق هیوای خواست بتوانێت سەربکەوێت، بەڵام وتیشی" خۆ ئەگەر سەریش نەکەوم ئەوا من دوو پەیامم هەبووە توانیومە ئەو دوو پەیامە بگەیەنم، پەیامی یەکەمم بۆ حیزبە سیاسیەکانە کەخانمی بەتوانا هەن و پێویستە بیانهێننە پێش بۆ پۆستەکان، دووەم،پەیامم ئەوەبووە کە چیتر ئەو پۆستە لەنێوان پارتی و یەکێتی دابەش نەکرێت."

دەربارەی ئەوەی هیچ حیزب و لایەنێک بەڵێنی داوە دەنگت پێبدەن؟ سروە عەبدولواحید وتی" هیچ لیست و لایەنێک بەفەرمی نەیوەتوە دەنگت پێدەدەین بەڵام نەشیانوتووە دەنگت نادەینێ ، هەرچەندەزۆربەی زۆری پەرلەمانتارەکان بەتەنها و لەسەر ئاستی کەسی بەڵێنیان پيداوم دەنگم پيبدەن هەتا هەندێکیان کارم بۆ دەکەن، لەوانە پەرلەمانتارێک هەیە خەڵکی بەسرە بە ئاشکرا لەناو گروپەکان دەڵێت دەبێت دەنگ بدەین بە"سروە" کەواتە خەڵک هەیە کە جورئەتی ئەوەی هەبێت بە ئاشکرا بڵێت دەنگت پێدەدەین".

سروە عەبدولواعید باسی لەوەکرد" نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی پشتگیرییان کردوم کە ژنێک بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید کردووە، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی دەوروبەر پشتگیری خەڵکی قەڵەو دەکەن، پشتگیری خەڵکی سەربەخۆ ناکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:36 0:00

XS
SM
MD
LG