Accessibility links

بڵێسە جەبار فه‌رمان: ئێستا پارتی لەخەونی تێکەڵکردنی بابەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم و وەزارەتەکانە لەگەڵ پۆستی سەرۆک کۆمار


بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بڵێسە دەڵێت" پارتی دەیەوێت کۆمەڵێک بابەتی تر لە بابەتی سەرۆک کۆماری عیراق تێکەڵ بکات لەوانە بابەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم و دابەش کردنی وەزارەتەکان، یەکێتی زوو ئەوەی ڕەتکردۆتەوە، هاوکات ڕه‌خنەش لەکاندیدی فەرمی یەکێتی دەگرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و لەبارەی ئەوەی بۆچی لەناو سەرکردایەتی یەکێتی دژی ئەوە بووە د.بەرهەم کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەڵێت" من و د.بەرهەم دەمێکە هاوڕێین، بەڵام، من بۆ خودی کەسایەتی د.بەرهەم خۆی وە شکۆی خۆی وام پێ باش بوو کە کاندید نەکرێت لەبەر کەسایەتی خۆی وا باشتر بوو خۆی کاندید نەکرایە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بەڵام ئێستا کەبۆتە کاندیدی فەرمی حیزب هەوڵی کۆکردنەوەی یەک دەنگی و سەرکەوتنی بۆ دەدەین لەبەغداد.، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ش له‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بۆ به‌غداد ده‌گرێت و ده‌ڵێت: لێكترازانێكی گه‌وره‌بوو ،گه‌ڕاندینیه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر."

بڵێسە جەبار فەرمان کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یشە لەپەرلەمانی عیراق، لەسەرەتای گفتوگۆکەدا وتی" پاش ئەوەی د.بەرهەم بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بووە کاندیدی فەرمی یەکێتی ئێستا ئەرکی ئێمەی پەرلەمانتاری یەکێتیە کە لەبەغداد کاری بۆ بکەین لەو پرۆسەیە بەسەرکەوتوویی دەربچین."

بەڵام به‌پێی زانیارییه‌كان بڵێسە جەبار فەرمان یەكێک بوو لەو سەرکردانەی یەکێتی لەکۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەممە دەنگی نەدا بە د.بەرهەم و هه‌روها له‌ناو حیزبه‌كه‌ی دژی کاندیدکردنی بوو لەبارەی ئەوەی هۆکاری چیە ئێستا بۆچونتان لەسەری گۆڕاوە و کۆدەنگی بۆ کۆدەکەیتەوە لەبەغداد وەک خۆت وتت؟ وتی" من و د.بەرهەم هەڤاڵێتی و برادەرایەتیەکی دورودرێژمان هەیە، من بۆ خودی کەسایەتی د.بەرهەم خۆی وە شکۆی خۆی وام پێ باش بوو کە کاندید نەکرێت بەڵکو بەوشێوەیەی کەخۆی فەرمویەتی درێژە بەکاروخەباتی خۆی بدات وەک جێگری سکرتێری گشتی یا مەکتەبی سیاسی نەک خۆی کاندید بکات بۆ بەغداد بەڵام ئێستاش کە زۆرینەی حیزبەکەم بۆچونیان لەسەرە ئەوا منیش پشتگیری دەکەم."

بڵێسە جەبار فەرمان باس لەوەش دەکات بۆ کورد باشتربوو یەک کاندیدی هەبێت نەک ئەو هەموو کاندیدە چونکە ئەوە شتی تری تێدەکەوێت."

ئەو ئەندامەی سەرکرادەیەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەخنە لە سەردانی وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت و دەڵێت" پێشتر وابڕیاربوو بەیەک پاکێج و کاندید بچینە بەغداد بەڵام ئەم سەردانەی هەڤاڵانی پارتییمان وە دیاریکردنی کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لێکترازانێکی گەورەبوو گەڕاندینیەوە بۆ خاڵی سفر، باشتر وابوو هەڤاڵانی پارتیمان پشتگیری کاندیدە فەرمیەکەی یەکێتیان بکردایە لەگەڵ ئێـمە."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی یەکێتی ڕاوێژی لەگەڵ لایەنەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان نەکرد لەدیاریکردنی کاندیدەکەیان؟ بڵێسە جەبار فەرمان وتی" ئێمە پێشتر وتومانە ئەو پۆستە مافی یەکێتیە وە ئەو کاندیدانەمان هەن دێنە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و یەكێکیان یەکلایی دەکرێتەوە واتە شتێکی نوێ نەبوو وە هەڤاڵ د.بەرهەم-یش کەسایەتیەکی ناسراوە ، بۆیە ئەو قسانەی پارتی جگە لەبیانوو هیچی تر نین بۆیە ئێـمە پێمان وابوو پێویستی بەڕەزامەندی هیچ لایەنێک نیە ڕەزامەندی جیایە لە دەنگدان و کۆدەنگی.بۆیە ئێـمە ئامادەنین هیچ بۆ پارتی بکەین چونکە ئەوە "ئیستحقاقی"یەکێتیە."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە دەڵێن مافی خۆمانە ئایا پارتی لەڕوووی ژمارەی دەنگ و کورسیەوە لایەنی گەورەی عیراقی و کوردی نیە؟ بڵێسە جەبار فەرمان وتی" بەڵێ وایە، بەڵام ئەگەر پارتی سوربوو لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەبوو پێشتر بیانوتایە تا ئێـمە کاندیدمان هەبوایە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق."

پێشتر لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵفازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو" کە پێشتر بەیەکێتیان وتووە ئەمجارە ئەو پۆستەیان دەوێت بەڵام یەکێتی بەجدی وەرنەگرتووە بەڵکو وەکو"معمالەیەک" تێگەیشتوون."

بەڵام بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت" ئەو قسەیە ڕاست نیە کە ئەو "کاک فازڵ میرانی" فەرمویەتی چونکە پارتی لەخەونی تێکەڵکردنی کۆمەڵێک "مەلەفاتدایە" یەکێک لەوانە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمە کە لای ئێـمە دروست نەبوو چونکە ئێـمە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنین و نامانەوێت لە ئێستاوە بڕیار بدەین لەسەر پۆستەکان وەهەروەها مەلەفی کەرکوک، جگە لەوە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد زۆر گرنگە دەیسەلمێنێت عیراق وڵاتێکی فیدراڵە لەناو لایەنە کوردییەکانیش "ئیستحقاق"ی ئێمـەیە وەک یەکێتی بۆیە ئێـمە شەڕی لەسەر دەکەین هیوادارین کاندیدەکەمان بتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:31 0:00

XS
SM
MD
LG