Accessibility links

د.دڵشاد عەبدولڕەحمان: ئەوانەی باسی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن یا دواخستنی دەکەن ترسیان لەکەمبونەوەی دەنگەکانیان هەیە


 د. دڵشاد عەبدولڕەحمان چاودێری سیاسی
د. دڵشاد عەبدولڕەحمان چاودێری سیاسی

د. دڵشاد عەبدولڕەحمان چاودێری سیاسی لەم وتووێژە تایبەتیەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و بەشداری نەکردنی لایەنە کوردییەکان لە هاوبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکات و دەڵێت: هۆکاری بەشداری نەکردنی کورد لەهیچ کام لەدوو هاوپەیمانێتیە پێکهاتوە عیراقیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یەکێکیان بە نزیک لە ئێران ناو دەبرێت، ئەوی تریشیان بە نزیک لە ئەمریکا کە هەردوکیان بۆ کورد گرنگن، کورد نایەوێت ببێتە لایەنگری یەکیان دژ بەوی تریان."

د.دڵشاد دەشڵێت"تاکورد یەکگرتوو بێت لەناوخۆی هەرێمدا قورسایی زیاتری لەدانوستانەکاندا دەبێت."

سەبارەت بە بانگەشەی کاریگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان؟ د.دڵشاد عەبدولڕەحمان وتی" ئەوانە هەمووی پاساون، ئەو هێزانە لەدابەزینی دەنگەکانیان دەترسن دێن چەندین پاساو دەهێننەوە، بەڕاستی سەیرە ئەمەم بەس لەکوردستان بینیووە، ئۆپۆزسیۆن بیت و داوای مانەوەی حکومەت بکات."

وتیشی" هەموو ئەوانەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن یا بایکۆت دەکەن ترسیان لەکەمبونەوەی دەنگەکانیان هەیە، ئەگەرنا باشە هەڵبژاردن وا دواخرا بۆ ساڵێک گرەنتی چیە، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئێ کەواتە با هەر هەڵبژاردن نەکرێت وەک جاران بەرەی کوردستانی حوکم بکات."

وتیشی" هەر هۆکارێک باس دەکەن تەنها بەهانەیە، بۆ گەوجاندنی خۆیان و ئەندامەکانی خۆیان،ئەمە تیۆرۆزەکردنە بۆ شکستی خۆیان لایەنێکی فەلسەفی بۆ دادەڕێژن ئەگەرنا هیچ لۆژیکێکی تێدا نیە ئەو قسانەی دەیکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:31 0:00

XS
SM
MD
LG