Accessibility links

دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی داواكاری ڕاگرتنی كاركردن به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا


Iraqi Court

دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی بڕیاری له‌باره‌ی پێنج داواكاری ڕاگرتنی كاركردن به‌ هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند" تا گوێبیستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌بن ناتوانن بڕیاری ڕاگرتن به‌ كاركردن به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نن"

ئیاس ساموك وته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی(دادوه‌ر محمود مه‌دحه‌ت) سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامانی باڵای دادگا كۆبونه‌وه‌ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و پێنج داواكاریه‌ی ئاڕاسته‌ی دادگا كرا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی كاركردن به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان."

ساموك وتیشی" دوای ڕاوێژ دادگا گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی ناتوانێت كاركردن به‌ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگرێت هه‌تا لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌ داواكه‌ ئاماده‌ نه‌بێت."

پاش هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره‌(٤٥)ی ساڵی(٢٠١٣) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق چه‌ند سكاڵا و داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای فیدراڵی كرا، وه‌ك تانه‌ له‌ناده‌ستوری بونی ئه‌و یاسایه‌ وڕاگرتنی كاركردن به‌یاساكه‌.

XS
SM
MD
LG