Accessibility links

دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیركردن‌و دەستبەسەرداگرتنی سامانەكەی نەجمەدین كەریم دەردەكات


د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم -پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك

به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك كه‌ به‌ژماره‌(٢٩\حجز) له‌به‌رواوری ٢٣-٥-٢٠١٨ ده‌ریكردووه‌، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ی ده‌ركردووه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌پێی مادده‌(٣١٦)ی یاسای ژماره‌ ١١١ی ساڵی ١٩٦٩)یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری بۆ ده‌ركراوه‌ كه‌بریتیه‌ له‌" خراپ به‌كارهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌ت و قۆرغ كردنی پۆست و پله‌ و پایه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر یا كه‌سانی ڕاسپێراو به‌خزمه‌تی گشتی بردنی بۆ خۆی. "

هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك تۆمه‌تباری هه‌ڵهاتوو ناوی هێنراوه‌ هه‌روها فرمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ركراوه‌.

ڕۆژی ١٤-٩-٢٠١٧ په‌رله‌مانی عیراق به‌تۆمه‌تی چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاری لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی له‌پۆسته‌كه‌ی دا فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، مانگی ڕابردووش ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژیا، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

XS
SM
MD
LG