ڕیاز به‌دران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شه‌وی ڕابردوو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غداد ئنجامه به‌راییه‌كانی ده پارێزگای عیراقی ڕاگه‌یاند.
به‌دران له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوساندا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی لیست و لایه‌نه عیراقیه‌كانی خوێنده‌وه،به‌ڵام وتی؛له‌ڕۆژانی داهاتوودا كۆمسیۆن دابه‌شكردنی كورسی لایه‌نه‌كان ته‌واو ده‌كات.
كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه تایبه‌ت بوو به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ١٠ پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق،به‌ڵام سه‌باره‌ت به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و نه‌جه‌ف و سه‌ڵاحه‌دین هیچ كاتێكی دیاریكراوی باس نه‌كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان و وتی؛هێشتا پڕۆسه‌ی وردبینی كردن ته‌واو نه‌بووه.
به‌دران وتیشی؛جگه له‌ژماردنی دەنگی سندوقە ئەلیکترۆنییەکان، ڕێوشوێنێکی تریان گرتووەتە بەر بۆ وردبینی لە دەنگەکاندا.