Accessibility links

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


حه‌یده‌ر عه‌بادی-له‌كاتی ده‌نگدان له‌ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان-به‌غداد

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند"له‌دوای ده‌ركردنی داعش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ پارێزگا ئازادكراوه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ به‌ڕێوه‌چوو،ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری بوو له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كرد له‌سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌دا."

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیانی عیراق له‌دوای كۆتایی هێنان به‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بڵاویكرده‌وه‌، ڕایگه‌یاند؛ به‌یارمه‌تی خودا ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان توانیان به‌ده‌نگه‌كانیان نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگا ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ و ئاشتیانه‌ تێیدا به‌ڕێوه‌چوو،ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ده‌نگدانی ئازادانه‌یه‌ له‌دوای تێكشكانی داعش له‌وناوچانه‌."

عه‌بادی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌"هێزه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌یان به‌دیهێنا،ئه‌ویش به‌پارێزگاریكردن له‌هاوڵاتیانی به‌شدار له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتیانه‌،جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند هه‌وڵێكی تیرۆریستیان بۆ تێكدانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و دروستكردنی پشێوی ئاسایشی له‌م رۆژه‌دا شكست پێهێنا."

جێی له‌كاتژمێر ٧ی به‌یانی به‌كاتی به‌غداد پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣٢٨ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر ٦ كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان هێنرا،به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هێلبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كرێت."

XS
SM
MD
LG