Accessibility links

عه‌بدولباست ده‌روێش؛ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌دوای كاتژمێر 8ی ئێواره‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت


بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌شاری سلێمانی-فۆتۆ ڕێباز مه‌جید-په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سلێمانی

عه‌بدولباست ده‌روێش وته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌شاری كه‌ركوك ده‌ڵێت" له‌شاری كه‌ركوك پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك پێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵكی به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌سداری پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت"له‌دوو كاتژمێری دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌نگدان ئاشكراده‌كرێن."

عه‌بدولباست ده‌روێش وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كه‌ركوك به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"له‌ دوای پێنج كاتژمێر ده‌سپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌كه‌ركوك تائێستا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌شاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ر بنكه‌كاندا گه‌ڕاوین هاوڵاتیان به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن."

وتیشی"ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی ده‌نگدان له‌بنكه‌كاندا به‌زیاده‌وه‌ دانراون تا ئه‌گه‌ر ئامێرێك له‌كاركه‌وت ئامێرێكی دیكه‌ بخرێته‌شوێنی وه‌به‌رده‌وام تیمی چاكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانیش به‌سه‌ر بنكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن."

سه‌باره‌ت به‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌منی له‌شاره‌كه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداری خه‌ڵك له‌ده‌نگدان؟ وته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی"بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری عیراقی و پۆلیسی ناوخۆیی كه‌ركوك ده‌پارێزرێن به‌هه‌ماهه‌نگی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا هیچ پێشێلكاریه‌كی ئه‌منی ڕوونه‌دا."

عه‌بدولباست ده‌روێش باسی له‌وه‌شكرد،له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا له‌ ٦٦% به‌شداربوون، له‌دوای كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، پێكه‌وه‌ ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت جیاده‌كرێنه‌وه‌ و له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌."

ده‌روێش باسی له‌وه‌شكرد، له‌ناو شاری كه‌ركوك(٣٣٤)بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌، ٢١٥٥ كه‌ له‌ ٢١٥٥ وێستگه‌ی ده‌نگدان پێكهاتوون، ٩٥٦٨٠٢كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣٢٩ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌چوو.

XS
SM
MD
LG