ئه‌مڕۆ 12ی 5 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستیپێكرد، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی(329) ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی عیراق ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق, لەم هەڵبژاردنەدا، 24.5 ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە 3 ملیۆن و 333 هەزاریان دەنگدەری نوێن."
لە هەرێمی کوردستانیش، سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش نزیکەى 400 هەزار کەسیان بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگبدەن."
سه‌باره‌ت به كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن عه‌لی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسان وتی؛ 48 كاتژمێر دوای ته‌واو بونی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وتیشی؛ له‌كاتژمێر 6ی ئێواره سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كانی ده‌نگدان خۆیان ئۆتۆماتیكی له‌كارده‌كه‌ون.