پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیانی په‌نابه‌ری عیراق له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ستپێده‌كات.
وابڕیاره ڕۆژی ١٢ی ٥ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌كاتژمێر 7:00ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی به‌غداد ده‌ستی پێكرد و وابڕیاره تا كاتژمێر6:00ی ئێواره به‌رده‌وام بێت، هه‌ر ئه‌مرۆش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانی په‌نابه‌ری عیراق له تاراوگه ده‌ست پێده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراقدا(٤٩٢)بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی هێزه ئه‌منیه‌كان كراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی ٩٤٣ هه‌زار كه‌سی هێزه ئه‌منیه‌كانیش مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستانیش جگه له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌شداری ده‌كه‌ن.