ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی،ده‌ڵێت"تا ئێستا حكومه‌تی توركیا هیچ وه‌ڵامێكی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"حكومه‌تی عیراق به‌رپرسی یه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی."
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین پێشهاتی كێشه‌ی داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی"تا ئێستا تاكه وڵات كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نه‌كردۆته‌وه له‌دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕوی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌لایه‌ن به‌غدادوه، توركیایه،به‌داخه‌وه چه‌ندین هه‌وڵ له ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقی له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق دراوه به‌ڵام تا ئێستاش توركیا سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئه‌و فڕۆكانه نه‌كاته‌وه كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌رده‌چن یاخود ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی."
مانگی پێشوو حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ڵگرێت ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له(٢٥)ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو بڕیاری گه‌مارۆی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه چووه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه."
به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیه،حكمه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند،ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی سلێمنی ناكاته‌وه،هه‌ر ئه‌وكاتیش ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیای به‌سیاسی وه‌سفكردبوو."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌م وتوێژه‌دا دوپاتیكرده‌وه" ته‌نها هۆكارێك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا هۆكاری سیاسیه،ئه‌گه‌رنا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی ئیداری و یاسایی و ته‌كنیكی و نیه و سه‌لامه‌تی ته‌واو بۆ هه‌موو فڕۆكه توركیه‌كان دابین كراوه هه‌روه‌ك چۆن بۆ فڕۆكه‌كانی شوێنه‌كانی تر دابین كراوه."
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی"له‌دواین په‌یوه‌ندیمدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزانی حكومه‌تی هه‌رێم پێیان ڕاگه‌یاندم كه هه‌وڵه‌كانیان له‌ڕێگای كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی خۆیه‌وه به‌رده‌وامه به‌ڵام تا ئه‌م ساته ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بێ سوودبوون."
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتیشی"خۆی ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووی یاساییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نیه،به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عیراقه‌وه هه‌یه چونكه حكومه‌تی عیراقی ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیا له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه،حه‌ق وایه حكومه‌تی عیراقی له‌ڕێگای ئه‌و ڕێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌وه فشار له‌حكومه‌تی توركیا بكات بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا،چونكه لۆژیك نیه وڵاتێكی دراوسێ ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕویدا دابخات و به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته(حكومه‌تی عیراق)هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بێت له‌كاتێكدا ڕێكه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌یه و ده‌شتوانێت له‌ڕێگای فشاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه فشار له‌حكومه‌تی توركیا بكات."
له‌سه‌روبه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا به‌ڵام داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا به‌شێك له‌خه‌ڵكی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوایان ده‌كرد هه‌ولێر ڕێگه نه‌دات فڕۆكه‌ی توركی بێته ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی،به وته‌ی ئه‌وكه‌سانه توركیا ده‌یه‌وێت به‌وهه‌ڵوێسته‌ی كوردستان دوو له‌ت بكات.
سه‌باره‌ت به‌و داوایه ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا وتی"ئه‌و هه‌ڵوێسته په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه،ئێمه پێمان باش نیه كاری هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك ڕابگیرێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی توركیا وه‌ك مه‌به‌سته كۆنه‌كه‌ی عوسمانیه‌كان بێت كه‌ده‌یوت پارچه پارچه‌یان بكه و سودیان لێ ببینه ئه‌وا پێویسته كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕیز بێت و هه‌ست به‌و مه‌به‌سته بكات،كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خزمه‌ته به‌هاوڵاتیان،به‌ڵام دواجار ئه‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌یه(سلێمانی و هه‌ولێر)فڕۆكه‌خانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمن ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌و جۆره هه‌بێت حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره بدات،به‌ڵام وه‌ك خۆم پێم باش نیه كاری هچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بوه‌ستێ چونكه ئه‌وه خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ده‌كات،به‌ڵام دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه حكومه‌تی عیراق به‌رپرسی یه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه."