Accessibility links

"پانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات"


وێنه‌ی ئه‌رشیف\بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

پانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ست پێده‌كات و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مازن عه‌بدولقادر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"له‌كاتژمێر(١٢)ی شه‌وی ١٥ی ئه‌م مانگه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ست پێده‌كات،وتیشی"وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی توانیویانه‌ ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ حیزب و لایه‌ن و كاندیده‌كان ده‌ربكه‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری بانگه‌شه‌كانیان.پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌بن،هه‌رلایه‌نێك پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌ش نه‌بێت سزاده‌درێت."

هه‌روه‌ها وتیشی"له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا(١٢٥٧)بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه‌."

XS
SM
MD
LG