ڕزگار حه‌مه محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت،هه‌ر لیست و كاندیدێك پێش واده‌ی ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه بكات ئه‌وا یه‌كه‌مجار ئاگادار ده‌كرێته‌وه دواتر سزا ده‌درێت وه سزای مادی هه‌یه هه‌تا سزای دورخستنه‌وه و بێ به‌شی كردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان."
ڕزگار حه‌مه محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"له ئێستادا به‌دواداچون بۆ ناوی نزیكه‌ی چوار هه‌زار كاندید ته‌واو كراوه و چه‌ند كاندیدێك هه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌وری داوای بڕوانامه‌یان لێكراوه‌ته‌وه یاخود ئه‌وانه‌ی پله‌ی سه‌ربزاییان هه‌یه له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عیراق كه ده‌ستیان له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه ده‌سله‌كاركێشانه‌وه بهێنن یاخود دورده‌خرێنه‌وه لیست و قه‌واره‌كانیش ده‌توانن دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیدێك كاندیدێكی تر پێشكه‌ش بكه‌ن."
وتیشی"له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان به‌فه‌رمی."
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"هه‌ر كاندیدێك ژماره‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه ئه‌و ژماره‌یه فه‌رمی نیه،ته‌نها ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه حیزب و قه‌واره‌كه‌ی پێی داوه چونكه هێشتا له‌كۆمسیۆن به‌فه‌رمی ناو و ژماره‌ی كاندیده‌كان په‌سه‌ند نه‌كراوه."
ڕزگار حه‌مه محێدین وتیشی"ئێمه له‌هه‌موو پارێزگاكان نوسینگه‌مان هه‌یه،ئه‌گه‌ر هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك كه ئێستا كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن له‌به‌غدا و كوردستان و هه‌موو شاره‌كانی عیراق هه‌یه و به‌دی ده‌كرێت و تێیدا ژماره‌ی لیسته‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه ئه‌وا به‌پێی یاسای سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردنه‌كان سزا ده‌درێن كه له‌یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا په‌نجا ملیۆن دینار،وه ئه‌گه‌ر دوباره‌شیان كرده‌وه ئه‌وا سزاكه توند ده‌بێت تا بێ به‌ش كردنیان له‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان."