به‌سه‌دان قه‌واره‌ی سیاسی و هاوپه‌مانێتی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا ده‌كه‌ن و به‌ده‌یان حیزبی نوێش له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا دروست بوون و به‌شداری ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عیراق.
ڕزگار حه‌مه محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌به‌دواداچونێكی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ ژماره‌ی لیست و قه‌واره به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق وتی" بۆ هه‌ڵبژارده‌نكانی عیراق (٢٠٥)قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن،كه(١٤٣)له(٢٧)هاوپه‌یمانێتیدا خۆیان ڕێكخستووه و زیاتر له(٤٠)حزبی نوێش له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا مۆڵه‌تی نوێێیان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبییان وه‌رگرتووه ."
له‌م خوله‌دا په‌رله‌مانی عیراق یاسای نوێی به‌ناوی حیزبه‌سیاسیه‌كان ده‌ركرد به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتووه جێ به‌جێ كردنی ده‌كه‌وێته دوای ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌تێیدا چه‌ندین مه‌رج بۆ پێكهێنانی حیزبی نوێ و به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن چه‌سپاندووه"
دكتۆر ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی به‌دواداچونه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"به‌شداری كردنی ئه‌م هه‌موو حیزب و لایه‌نانه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له‌ئێستاوه حیزبه‌كان خۆیان ڕادێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای حیزبه سیاسیه‌كان بێنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه."
وتیشی له‌دوای(٢٠٠٥)ه‌وه كۆمه‌ڵێك هێز و شه‌خسیه‌تی سیاسی هه‌ڵتۆقیون ئێشتا ئه‌م شه‌خسیه‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كانه‌ته بۆ خۆی بپارێزێت لیستی نوێ دروست ده‌كات.
به‌بڕوای ڕزگار حه‌مه محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداری كردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق یه‌كێكه له‌سیماكانی دیموكراسی."
به‌ڵام د.ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق بۆچونی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و پێی وایه به‌شداری كردنی ئه‌و هه‌موو لیست و قه‌واره‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی هه‌یه.
له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقیشدا سێ حیزبی نوێ مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبییان وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها چه‌ند هاوپه‌یمانێتیه‌كیش ڕاگه‌یه‌نراوه،به‌ڵام پێشتر و له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیمكراتی كوردستان به‌شداری كردنی كورد به‌چه‌ند لیستێكی جیاواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به نه‌رێنی وه‌سفكردبوو بۆ كوردستان ."
د.ئه‌مین به‌كر پێشبینی ده‌كات له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌شداریكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی لیست و قه‌واره سیسیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ربكه‌وێت."
وابڕیاره ڕۆژی ١٢-٥ -٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا بۆ (٣٢٩)كورسی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدرێت .