Accessibility links

هاورێ تۆفیق؛سه‌دان حیزبی نوێ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق


هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق

هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت"سه‌دان حیزبی نوێ مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبیان وه‌رگرتووه‌ له‌عیراق تا بتوانن به‌شدار هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق بكه‌ن،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"مه‌رجێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌كاندیدانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق دانراوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت"ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ده‌گیرێت له‌تۆماری ده‌نگده‌ران په‌یوه‌ندی به‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ نیه‌،به‌ڵكو ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌."

هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد"له‌ ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌واو بووه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقن."وتیشی"به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌ كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌ته‌نها ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنیان نیه‌ و ته‌نها ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمێكییان هه‌یه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وتیشی"بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌عیرقدا ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی دروستم لانیه‌ به‌ڵام سه‌دان حیزبی نوێ له‌ عیراق مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبیان وه‌رگرتووه‌ تا بتوانن به‌شدار هه‌ڵبژرادنه‌كانی داهاتووی عیراق بكه‌ن،به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بم له‌كوردستان ته‌نها(حیزبی نه‌وه‌ی نوێ،هاوپه‌یمانی دیموكراسی،ته‌ڤگه‌ر)ی ئازادی مۆڵه‌تی بوون به‌حیزبیان وه‌رگرتووه‌."

هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه‌شی وت،عیراق كراوه‌ به‌ هه‌ژده‌ بازنی هه‌ڵبژاردن و به‌پێی یاساش هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك كورسیه‌كی ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ گۆڕانكاری تێدا كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركه‌س خۆی كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتیشی"من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناتوانم بڵێم ئه‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ كه‌په‌رله‌مانی ؛یراق دایناوه‌ باشه‌ یا خراپه‌،به‌ڵام وه‌ك ڕای تاكه‌كه‌سی خۆم ده‌توانم بڵێم زۆر گونجاوه‌ چونكه‌ ئێستا له‌عیراق و كوردستان سه‌دان زانكۆ هه‌ن كه‌هه‌ركه‌س به‌پێی ئه‌و كاته‌ی هه‌یه‌تی ده‌توانێت له‌به‌یانیان یا ئێواران خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:09 0:00

XS
SM
MD
LG