ڕزگار عه‌لی كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگری كه‌ركوك هۆكاری دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌گێڕێته‌وه بۆ ده‌وام نه‌كردنی به‌شێك له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه ئه‌وه ڕاست بێت ئه‌و ئه‌ندامانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بێت."
پێشتر په‌رله‌مانی عیراق به‌هۆی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كه‌وه(نه‌جمه‌دین كه‌ریم)پارێزگاری شاره‌كه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه،له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی،(نه‌جمه‌دین كه‌ریم)ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشتووه و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاره‌كه،به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیش ڕایانگه‌یاند"ڕزگار عه‌لی"ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یان كاندیده بۆ پارێزگاری كه‌ركوك."به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی دوو مانگ هێشتا ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن جێگری پارێزگاری پێشوه‌وه كه‌سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كاندیدی ئه‌و حیزبه بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ست به‌كاربوونی له‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وتی"هۆكاره‌كه‌ی لیسته‌كانه كه‌بونه‌ته به‌ربه‌ست بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و متمانه دان به پارێزگار،بۆ نمونه لیستی برایه‌تی كه لیستی كورده‌كانه نیوه‌ی ده‌وام ناكات،لیستی توركمانه‌كانیش ناكۆكی له‌نێوان خۆیاندا هه‌یه،لیستی عه‌ره‌به‌كانیش ئێستا پۆستی پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن نایانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه زوو چاره‌سه‌ر بێت."
ڕزگار عه‌لی وتیشی"ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌وام ناكه‌ن به پاساوی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان كه ئه‌وه جگه له پاساو هیچی تر نیه،ئه‌گه‌رنا بۆ له‌موسڵ و به‌غداد ده‌وام ده‌كه‌ن به‌س له‌كه‌ركوك ده‌وام ناكه‌ن خۆ له‌موسڵ و به‌غدادیش حه‌شدی شه‌عبی لێییه."
وتیشی"هه‌ر ئه‌ندامی پارتیه له‌كه‌ركوك داده‌نیشێت ناوی شێرزاد عادیله و هیچ كێشه‌شی نیه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای ڕیفراندۆمه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ڕێبوار تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه بۆیه ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره؟ڕزگار عه‌لی ڕه‌تیكرده‌وه و وتی"ئه‌وه‌ش پاساوه ئه‌گه‌رنا بابه‌تی ڕیفراندۆم قورستره به‌ڵام دادگای فیدراڵی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه،مه‌ترسیش له‌سه‌ر كه‌س نیه و هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س نه‌كراوه ئه‌وه ته‌نها پاساوێكه كه‌مه‌گه‌ر خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه بڵێن هۆكاری ئه‌و پاساوه چیه؟!."
ڕزگار عه‌لی وتیشی"له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕێككه‌وتنمان كردووه كه كاك ڕێبوار تاڵه‌بانی ئیقاله بكه‌ن و له‌شوێنی ئه‌و خاتوو جوان دابنێن"
ڕزگار عه‌لی جه‌ختی كرده‌وه كه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌كۆی ده‌نگی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌ركوك(جگه له دكتۆر نه‌جمه‌دین)به‌ته‌نها خۆیه‌تی،وتیشی"له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیه‌وه له‌كه‌ركوك پێشنیاری به‌نده كراوه بۆ ئه‌و پۆسته دواتر به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان كاك كۆسره‌ت و لێپرسراوی ده‌ستی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی په‌سه‌ندكراوه."
كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"نوسراوی كاندیدبونم بۆ لایه‌نه‌عه‌ره‌بیه‌كان و لایه‌نه كوردیه‌كانی شاره‌كه نێردراوه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هیچ لایه‌نێكی كوردی له‌كه‌ركوك ناڕازی و تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر كاندیدبونت بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك؟ ڕزگار عه‌لی وتی"ئێمه ئه‌و ڕێگه‌یه به‌هیچ حیزبێك ناده‌ین ڕازییه یا ڕازی نیه،ئه‌وه بڕیاری حیزبی ئێمه‌یه،هه‌ر هه‌ڤاڵێك كاندید ده‌كات هیچ حیزبێك بۆی نیه ته‌داخول بكات،ئه‌گه‌ر پارتیه،گۆڕانه،یه‌كگرتووه،كۆمه‌ڵه،یاخود هه‌ر حیزبێكی تر،هه‌ركات ئه‌وان كه‌سێكیان بۆ پۆستێك كاندید كرد پرسییان به ئێمه كرد ئێمه‌ش پرسییان پێ ده‌كه‌ین،به‌ڵام كه ئه‌وان پرس نه‌كه‌ن ئێمه بۆ بیكه‌ین؟"
ده‌شڵێت"خه‌ڵكی كه‌ركوك كێشه‌یان ئه‌وه نیه كێ ده‌بێته پارێزگار،به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌و بابه‌ته ده‌ڕوانن،لای ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه پارێزگاره‌كه كورد بێت و ئامانجه‌كانین به‌دیبهێنێت."
ڕزگار عه‌لی وتیشی"وه‌ك خۆم له‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاری كه‌ركوك(دكتۆر نه‌جمه‌دین)ڕازی نه‌بووم،هۆكاره‌كه‌ی زۆره كه ئێستا ناتوانم بیڵێم."
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی(١٦)ئۆكتۆبه‌ر له‌كه‌ركوك،ڕزگار عه‌لی وتی"ئه‌و ڕووداوه ئه‌نجام بوو،ئه‌نجامی هه‌ڵه و شكستی سه‌ركردایه‌تی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو،هه‌ركه‌سیش ده‌ڵێت ڕێكه‌وتنی نهێنی یا خیانه‌ت كراوه بابیخاته‌ڕوو،ئه‌و قسه‌یه هیچ ڕاست نیه و قسه‌ی نابه‌رپرسیارانه‌یه،خۆ به‌قسه‌ی لایه‌نێك نابێت."