عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی فه‌رمی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاری كه‌ركوك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ هه‌وڵێك له ئارادانێت بۆ دامه‌زراندنی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كورد به‌تایبه‌ت له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و ده‌ڵێت،بۆ دامه‌زراندنی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی كوردی پێویستی به‌فتوای سیستانی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر فتواش ده‌ربچێت،كورده‌كان بڕوایان پێی نیه چونكه خۆیان هێزی پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه."
عه‌لی حوسه‌ینی وته‌بێژی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ هێزێكی كوردی حه‌شدی شه‌عبی تایبه‌ت به كورده‌كان دامه‌زرابێت و وتی"به‌هیچ جۆرێك ڕاست نیه هێزێكی تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كورده‌كان دامه‌زرابێت،چونكه دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بۆخۆی به فتوای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان(به‌ڕێز سیستانی)بووه نه‌ك به‌بڕیاری سیاسی و حیزبی."
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك وتیشی"بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر سوپایه‌كی نوێی حه‌شدی شه‌عبی پێویست به فتوای به‌ڕێز سیستانی ده‌كات،به‌ڵام با وای دابنێین به‌ڕێز سیستانی فتوای دا،خۆ كورده‌كان خۆیان بڕوایان به فتوای سیستانی نیه،وه خۆشیان هێزێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه ئه‌و هێزه‌ش به ئه‌ندازه‌ی هێزێك ده‌بێت كه ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه‌تی."
عه‌لی حوسه‌ینی ئه‌وه‌شی وت"بابه‌تێكی تر لێره‌دا هه‌یه،موچه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه مانگانه نزیكی هه‌زار دۆلاری هه‌یه،به‌ڵام چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی موچه‌كه‌ی له‌نێوان(٤٥٠-٥٠٠$)ه،واته موچه‌ی پێشمه‌رگه دوو ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه."
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی وت"به‌ته‌نها له‌ناو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك كوردی فه‌یلی و ئێزیدی هه‌یه،ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی تر بڕوا به حه‌شدی شه‌عبی ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه له‌ناوچه‌كانیاندا بن،چونكه ده‌ڵێن خۆمان هێزی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه."