Accessibility links

د.ئه‌مین به‌كر:شیعەکان خۆیان پێیان وتم کە پەرلەمانتاری کورد ده‌ستی له‌ناودانی په‌رله‌مانتارانی كورد هه‌یه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌


د.ئەمین بەکر

د.ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌میانی وتووێژێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ جگه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن كه‌ بوه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ په‌رله‌مانتاری كورد ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌یان داوه‌ به‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ دادگایی كردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌سه‌ر بابه‌تی ڕیفراندۆم."

دوێنێ ئارێز عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو په‌رله‌مانتاری كورد ناوی پانزه‌ په‌رله‌مانتارییان داوه‌ته‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌هۆی پشتگیری كردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ ڕیفراندۆم."سەرەڕای جیاوازی بۆچونم و تێبینیم لەسەر ڕیفراندۆمەکەی هەرێم و شێوازی ئەنجام دانی بەڵام سزادانی ئەو پەرلەمانتارانە بەپێچەوانەی ئازادی ڕادەربڕین دەزانم و زیاتر هەوڵێکە بۆ حوکمی بەهێز و زۆرینەو فەڕزکردنی بەسەر کەمێنەدا."

سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌ست كه‌وتنی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ د.ئه‌مین به‌كر وتی"زۆربەیان لە ڕاگەیاندنە گشتیەکان یان ماڵپەڕو ئەژمارەکانی خۆیان لەفه‌یسبوک وتویتەر و ئینستاگرام وێنەو لێدوان و پشتگیریان هەبووە، بەڵام شیعەکان خۆیان پێیان وتم کە پەرلەمانتاری کورد هەیە دەستی لەوکارەدا هەیە.'

وتیشی"ئێمە هیچ دەقێکی دەستورمان نیە کە داواکردنی سەربەخۆیی بەتاوان ناساندبێت."

دواجار بەبڕیاری پەرلەمانی هەرێم و کارئاسانی حکومەت و پارتە سیاسیەکانی هەرێم پڕۆسەکە ئەنجام درا کەواتە ئەگەر بەشداریکردن لەڕیفراندۆمدا تاوان بێت ئەوا ئەنجومەنی بەناو باڵای ڕیفراندۆم و پەرلەمانی هەرێم و حکومەتی هەرێم و هەموو ئەو سەرکردەی حزب و فراکسیۆن و پەرلەمانتارو وەزیرانەی هەرێمیش کەئامادەی دانیشتنەکان و بڕیارەکانی تایبەت بە ڕیفراندۆم بوون بەرپرسیارن هەروەها هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کەبەشداریان لەو پڕۆسەیەدا کردوە و خۆ ئەوانیش عێراقین وبەپێی ئەو جۆرە عەقڵیەت و بیرکردنەوە شۆڤێنیە بێت دەبێت سزا بدرێن."

د.ئه‌مین به‌كر باسی له‌هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان كرد و وتی" فراکسیۆنە کوردستانیەکان هەموو بەئێمەشەوە وەک گۆڕان کە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەبووین لەو کاتەدا،داوامان کردوە کە هیچ کەسێک لەسەر بەشداریکردنی لە ڕیفراندۆمدا سزانەدرێت بەڵێن مان وەرگڕتوە ک ئەو مەلەفە دابخرێت."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق وتیشی" دیفاع کردنی ئێمە دیفاع کردن نیە لەپارتی و یەکێتی چونکە ئێمە ئەو دوو لایەنە بەبەرپرسیار دەزانین لەهەموو ئەو نەهامەتیەی بەسەر خاک و خەڵکی کوردستانی عێراق و دەسکەوتەکانیدا هاتوە، بەڵام لەبەر خاتری چیتر لاواز نەبونی پێگەی کورد لەبەرامبەر به‌غداد،دووەمیش ئەگەر ئەم سزایە سەرکەوتوبێت دواتر شەرعیەت دەدات بەسزادانی هەموو ئەو فەرمانبەرو خەڵکەش کەبەشداریان لەڕیفراندۆمدا کردوە دەبێتە هۆی دەرکردن ونان بڕین و،گواستنه‌وه‌ی موچەخۆران بەتایبەت ئەوانەی میلاکیان لەسەر بغدایە."

XS
SM
MD
LG