له‌دانشتنێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامیدا،دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدا،هاوكات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی دا.
ئەیاس ساموک وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی ڕایگەیاند"دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی لەدانیشتنی ئەمرۆدا پاش ڕوانین لە دۆسیەی تانەدان لە پڕۆسەی ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان،ئەو پرۆسەیەی بەنادەستوری ناوبرد و هاوکات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجام و لێکەوتەکانی لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دا"
سەرەتای ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سەبارەت بە مادەە(1)ی دەستوری عیراقی کە تەئکید لەسەر عیراقێکی یەکگرتووی فیدراڵ دەکردەوە بۆچونی دادگاکەی خستەڕوو،حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێشوازی لەو ڕونکردنەوەیە کرد.
ساموک وتیشی"تێڕوانینی دادگا بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم کە پرسیاری لەهاوڵاتیان کردبوو لەبارەی ئایا دەیانەوێت سەربەخۆ بن یاخود لەگەڵ عیراق بمێننەوە دەرکەوت مەبەست لەم پرسیارە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دەرەوەی هەرێم کە ڕیفراندۆمی تێدا ئەنجامدرا،لەدەرەوەی سیستمی فیدراڵی کۆماری عیراق،ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ مادەکانی(116)ی دەستوری هەمیشەیی عیراقی."
ڕۆژی(٢٥)ی ئه‌یلول هه‌رێمی كوردستانی\عیراق ڕیفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا به‌و هۆیه‌وه چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌به‌وه له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركرا.