Accessibility links

ڕاکان سەعید:کردەوە خۆکوژییەکان و تەقینەوەکانی کەرکوک پێشبینی کراوبوون


Kerkuk

لەدوای گەڕانەوەی سوپای عیراقی و چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ناو شاری کەرکوک چەند تەقینەوەیەک لەوشارەدا ڕوویدا و پارێزگاری شارەکەش بەوەکالەت دەڵێت،ئەو کردەوە خۆکوژیانە پێشبینی کراوبون و ئیدارەی شارەکەبەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عیراقی لەهەوڵی ڕێگەگرتنیدان.

ڕاکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەبارەی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوکەوە لەدوای ڕووداوەکانی(16) ئۆکتۆبەر بەدەنگی ئەمریکای وت "بە بەراورد بە پێشوتر دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک جێگیرترە بەتایبەت کوشتن و ڕفاندن کەمی کردووە."

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت وتیشی"ئەوەی لە ئێستادا هەیە کردوە خۆکوژی و تەقینەوەکانی ناو کەرکوک بۆ ئێمە پێشبینی کراو بوو بەهۆی بونی پاشماوەکانی داعش تا ئەم ساتەش لەو ناوچانە"

ڕاکان سەعید هەروەها وتی"لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عیراقی لەهەوڵی دابین کردنی ئەمن و ئاسایشی شارەکەن بۆ هاوڵاتیانی کەرکوک بە بێ جیاوازی"

لەدوای(16)ی مانگی ڕابردوو کە سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی هاتنە ناوشاری کەرکوک بەتەواوی دەستیان بەسەر دامودەزگا بەڕێوەبەرییەکانی ئەو شارەدا گرتوە و تا ئێستا پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کە باڵاترین پۆستی جێ بەجێ کاری و چاودێرین لەشارەکە بەوەکالەت لەلایەن کەمەنەتەوەییەکانی ترەوە بەڕێوەدەبرێن و بەرپرسەکانی ئەو دوو پۆستە(پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن)شارەکەیان بەجێ هێشتووە.

XS
SM
MD
LG