Accessibility links

حاکم ڕزگار باس لەلایەنی یاسایی تۆمارکردنی سکاڵاکانی بەغداد و هەريمی کوردستان دەکات لەسەر بەرپرسانی یەکتر دەکات


دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین دەڵێت'بڵاوکردنەوەی فرمانی دەستگیرکردن و سکاڵا لەسەر تۆمارکردنەکان لە لایەن بەغداد بێت یاخود هەرێمی کوردستان کارێکی نایاساییە و ئەوکەسەی سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت و ناوی بڵاودەکرێتەوە دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات."

هەفتەی ڕابردووتر هەریەکە لە دامودەزگا دادوەرییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان سکاڵای یاساییان تۆمارکرد لەسەر چەند بەرپرسێکی یەکتر،لەناویاندا ئەنجومەنی دادوەری عیراق سکاڵای یاسایی لەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد،لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەريمی کوردستان سکاڵای لەسەر چەند بەرپرسێکی سەربازی چەکدارانی حەشدی شەعبی و چەند پەرلەمانتارێکی عیراق بە ماددە(226) لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمارکرد.

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین دەڵێت'بڵاوکردنەوەی سکاڵا لەسەر هەرکەسێک کارێکی نایاساییە چونکە زیانی بۆ ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە دەبێت،بەپێی یاسا دەبێت لێکۆڵینەوەکان نهێنی بن.'

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین وتیشی"لەسەر لایەنی یاسایی بون یا نایاسایی بونی سکاڵاکان قسەناکەم بەڵام لەسەر ئەوە قسەم هەیە کەجگە لەتێکدانی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە،بەوجۆرە بڵاوکردنەوانە(ناو زڕاندنی) ئەو کەسانەی تێدایە کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە،بۆیە ئەوانیش دەتوانن سکاڵا تۆماربکەنەوە لەبەرامبەر هەرلایەک کە ناوی زڕاندوون، چونکە هەرکەس سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت بەپێی یاسا تۆمەتبارە،تۆمەتباریش بێ تاوانە هەتا ساغکردنەوەی ئەو تاوانە لەسەری لەلایەن دادگاوە."

لەبارەی جی بەجێ کردنی بڕیاری دەستگیرکردنەکان دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین وتی"بڕواناکەم لە ئەرزی واقیعدا ئەو بڕیارانە جێ بەجێ بکرێت، چونکە ئەوە پەیوەندی بە هەماهەنگی لەنێوان دامودەزگا جێ بەجێ کارییەکانی حکومەتی ناوەندی عیراق و دامودەزگای جێ بەجێ کاری حکومەتی هەرێم هەیە."

ماددە(226)لەیاسای سزادانی عیراقی ژمارە(111)ساڵی(1969) باس لە بێڕێزیکردن بەرامبەر کەسایەتی و دامودەزگای ڕەسمی دەکات.

XS
SM
MD
LG