جێمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌شتێکی چه‌ند ڕۆژه گه‌شته ناوچه‌که و دوای سه‌ردانی ئۆردۆن، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 22ی مانگ چوه به‌غداد و دواتر گه‌شته هه‌رێمی کوردستان و له هه‌وڵێریشه‌وه ده‌چێته ئه‌نکارا. وه‌ک ئارۆن ئاستێن، لێکۆڵه‌ر له ڕێکخراوه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاتلانتیک به ماڵپه‌ری بیزنس ئێسنایدری وتوه ڕه‌نگه جێمز ماتیس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تۆرک سه‌باره‌ت به یارمه‌تیه‌کانی سه‌ربازی تورکیا به هێزه‌کانی کوردی سوریا یان یه‌په‌ژه قسه بکات و ئه‌رخایه‌نی ئه‌وه‌یان پێبدات که ئه‌م یارمه‌تیانه کاتی و ته‌کتیکییه.
به پێی هه‌وڵه‌کان، له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ماتیس بۆ به‌غداد له چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عێبادی باسی پێوه‌ندیه‌کانی دو وڵاته‌که سه‌باره‌ت به شه‌ڕی تیرور کراوه. پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ناوچه‌که، ماتیس به ڕۆژنامه‌وانانی وتبوو که له چاو پێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تیشک ده‌خاته سه‌ر شکست دانانی داعش له عێراق و پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و وڵاته.
له سه‌ردانی ماتیس بو هه‌رێمی کوردستانیش، ده‌کۆترێت باسی گرینگی پێوه‌ندییه‌کانی دو لایه‌نه‌که له شه‌ڕی دژه داعش کراوه و هه‌روه‌ها ده‌وکۆترێت ماتیس داوای له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کردبێت که به‌ڕیوه چوونی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌دوا بخات.
ئایا داواکاری جێمز ماتیس، ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی داوای وا له به‌رپرسانی هه‌رێم بکات، ده‌توانێت ببێته هۆی وه‌دواخستنی پرسی ڕێفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان؟ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، پرسی ڕێفراندۆم به‌ڕیوه ببن؟
ئه‌م باسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی مه‌حمود، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی هه‌ولێر وتووێژمان کردوه.