وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گروپێکی 200 که‌سی له هێزه تایبه‌ته‌کانی خۆی ناردوه‌ته عێراق بو ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژی داعێش یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق و هێزه کوردیه‌کان بده‌ن. پێنتاگون پێشتر هه‌واڵی ئاماده کردنی ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌شتۆن کارتریش جه‌غدی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبوه‌وه که ئه‌م هێزه تایبه‌ته چاڵاکیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی ڕێک ده‌خات.
ئه‌رکی تایبه‌تی ئه‌م هێزانه دۆزینه‌وه‌ی رێبه‌ران و ئه‌ندامانی داعێش و کوشتن و یان ده‌ست به‌سه‌ر کردنی ئه‌وان ده‌بێت. سه‌رۆک باراک ئوباما پێشتر رایگه‌یاندوه که ئه‌مه‌ریکا ئاماده نیه راسته‌وخۆ به‌شداری شه‌رێکی نوێ له ناوچه‌که‌دا بێت. هه‌ر‌چه‌ند هێزه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ئێسته له عێراق و سوریا به‌شداری شه‌ری داعێشن.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ناردنی ژماره‌یه‌کی که‌م هێزی تایبه‌ت له ڵایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌توانێت کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر شه‌ری دژه داعێش هه‌بێت؟ هه‌وڵه‌کانی هه‌نوکه‌ی دژی داعێش تا چه‌ند ده‌سکه‌وتی هه‌بوه؟ جم و جوله ده‌ره‌کیه‌کانی داعێش و له‌وانه له ئێستانبول و جاکارتا و ئه‌فغانستان ئایا به مانای ئه‌وه نیه که داعێش له جاران هێز و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بووه و توانیویه‌تی مه‌ترسی خۆی به ته‌واوی ناوچه‌که‌دا باڵکێش بکات؟
بۆ تاوتو کردنی ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهێر عه‌لیپوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتوی بریتانیا، وتووێژمان کردوه.