كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی کورد ده‌ڵێن گرووپی داعش لانی که‌م 216 له ئیزه‌دی یه‌کانی ئازاد کردووه ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی 8 مانگان گیرابوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و ئیزه‌دی یانه که چوارشه‌مه درانه‌وه ئوستانی که‌رکووک و ئاماژه‌ش ده‌که‌ن که زۆربه‌ی ئازاد کراوه‌کان به ساڵداچوونه و باری ته‌ندروستیان باش نیه.
هۆی ئازاد کردنی ئه‌و ئیزه‌دی یانه هێشتا ڕوون نیه.
ئه‌وه دووهه‌م جاره ئیزده‌ی یه‌کان ئازاد ده‌کرێن، دوای ئه‌وه‌ی مانگی 1ی ساڵ 200 کوردی ئیزه‌دی له دوای 5 مانگان که له لایه‌ن داعیشه‌وه گیرابوون، ئازاد کران.
له مانگی ئاگوستی پاره‌که هه‌زاران ئیزه‌دی په‌ڕیوه‌بوون کاتێک داعش شاری شنگاری له نزیک سنووری سوریا گرت، به‌ڵام سه‌دان که‌سیش به دیل گیران.
له هه‌مان کاتدا، هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق دستیان به هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر شه‌ڕه‌وانانی داعش له ئوستانی ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێڕاق کرد.