مه‌لای شێعه موقته‌دا سه‌در دووشه‌مه گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ گرووپه‌کانی ملیتانی سه‌ر به ئێران، واتا نه‌یاره‌کانی سیاسی خۆی، هه‌وڵبدات له ڕێگای سیاسی و یاسایی کۆتایی به بوونی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق دا بێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه هکاریگه‌ر نه‌بوو، خۆی به هاوکاری نه‌یارانی خۆی "ده‌ست له کردار ده‌دات" بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ده‌ربنێن.
ملیشیاکانی سه‌در دوای هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و ڕووخاندنی سه‌دام حوسین له 2003 له دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕیان ده‌کرد. سه‌در که خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه په‌ره‌ستێک ده‌ناسێنیت که کارتێکردن ئه‌مه‌ریکا و ئێران په‌سند ناکات، ئه‌و له لێدوانێکدا داوای له ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئێران کرد که له "کرداره‌کانی ناپرسیارانه" خۆ بپارێزن که ده‌کرێت وه‌ک پاساودانێک بۆ هێرشه‌کان بۆ سه‌ر عێراق که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت.
ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی عێڕاق لیسی ئه‌و ڕێبه‌ره سیاسیانه‌ی خۆینده‌وه که هێرشه‌که‌یان مه‌حکوم کرد. هه‌روه‌ها گوتی که سه‌رۆکی پاڕلمانی عێراق موحه‌مه‌د ئه‌ل حه‌لبووسی داوای له هه‌موو هیزه‌کانی عێڕاق کرد بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له هه‌ر چه‌شنه ئالۆزییه‌ک ئارام و له‌سه‌رخۆ بن.
له هه‌مان کاتدا دووشه‌مه نیوه‌ڕۆ پارلمانی عێڕاق کۆبوونه‌وه‌ی پێک هێنا که وێده‌چوو بۆ مه‌حکومکردنی هێرشه‌که‌ی ئاسمانی بوو. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک زۆر له ئه‌ندامی سونی، کورده‌کان و هه‌ندێک پارتی سیاسی شیعه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداریان نه‌کرد و بڕیارێک نه‌درا.
له لایه‌کی دیکه‌وه خۆپێشانده‌رانی عێراقی که له مه‌یدانی ئه‌حریری به‌غدا کۆببوونه‌وه، دروشمی دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌یان دا، که ره‌خنه‌ی له سه‌ره ده‌ست له سیاسه‌تی عێراق وه‌رده‌دات.