Accessibility links

ئەمەریکا ڕێگە بە عیراق دەدات 120 ڕۆژی دیکە کارەبا لە ئێران وەربگرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ بە سەرۆک وەزیری نوێی عێراقی ڕاگەیاند ئەمەریکا 120ڕۆژی دیکە دەداتە عێراق بۆ بەردەوامبوونی لە وەرگرتنی کارەبا لە ئێرانەوە، ئەمەش وەکو یارمەتییەک بۆ حکومەتە نوێیەکەی عێراق تاوەکو سەرکەوتوو ببێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان پەمپێیۆ و سەرۆک وەزیری نوێی عێراق مستەفا کازمی وتی " وەکو پشتیوانییەک بۆ حکومەتە نوێیەکە، ئەمەریکا 120ڕۆژی دیکە دەداتە عێراق تاوەکو کارەبا لە ئێران وەربگرێت."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا چەند جارێک لە عێراق خۆشبووە لەسەر بەکارهێنانی کارەبای ئێران و مانگی ڕابردوو لەکاتێکدا بەغداد کێشەی پێکهێنانی حکومەتی نوێێ هەبوو تەنها 30 ڕۆژی پێدان بۆ وەرگرتنی کارەبا لە ئێرانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG