Accessibility links

عەبدولمەهدی: عێراق شاند بۆ تاران و واشنتن دەنێرێت بەمەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکان


سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی وتی عێراق شاند بۆ هەریەک لە تاران و واشنتن دەنێرێت وەکو یارمەتیەک بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە، ئەمەش لە نێوەندی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا.

وتیشی هیچ لایەنێک نیە لە عێراقدا هانی جەنگ بدات، ئەمەش دوو ڕۆژ دوای ئەوەی موشەکێک لە بەغداد ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی شارەکە کرا، ئەمەش لەنوێترین هێرشدا بۆ سەر ئەو ناوچەیە کە ئەمەریکا پێی وایە ئەو هێرشە بە فەرمانی ئێران جێبەجێ کراوە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو موشەکەی ڕانەگەیاندووە کە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد کرا. سەرچاوە حکومییەکانی ئەمەریکا دەڵێن واشنتن گومانی لە چەکدارە شیعەکان هەیە موشەکەکەیان هەڵدابێت.

لەلای خۆیەوە ئێران ڕەتی کردەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێران ڕووبەڕووی هێزێکی گەورە دەبێتەوە ئەگەر هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG