داوای ئه‌سپر دوای ئه‌وه دێت که کاربه‌ده‌ستێکی باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکا حه‌وتووی رابردوو هوشداری دا که هێرشه‌کانی له لایه‌ن تاقمه‌کانی به پشتیوانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و بنکانه‌ی میوانداری له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق ده‌که‌ن دۆخه‌که به‌ره‌و قۆناخێکی خراپ ده‌بات.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا موشه‌کان چه‌ندین بنکه‌یان کردۆته ئامانج که ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی به پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا تێیدا ده‌ژین و ژماره‌یان زیادیان کردوون بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشانه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتبێت. به‌لام، ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی له‌شکری گوتی توژینه‌وه‌کان له سه‌ر مووشه‌که‌کان و مووشه‌ک هاوێژه‌کان ئاماژه به تاقمه‌کانی ملیشیای شیعه‌ی به پشتیوانی ئیران ده‌که‌ن که ئه‌و هێرشانه‌یان کردبێت.
ئه‌سپر "نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به هاویشتنی موشه‌کان بۆ سه‌ر هه‌ندێک له دامه‌زراوه‌کان ده‌ربڕی و گوتی پێویسته بۆ پێش‌گرتن هه‌نگاوه بگرنه به‌ر،" وه‌ک لێدوانی ئافیسی سه‌رۆک عه‌بدول مه‌هدی ئاماژه‌ی به گوته‌کانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کرد که له ماوه‌ی په‌یوه‌ندێکی ته‌له‌فۆنی دا کردوویه‌تی.
عه‌بدولمه‌هدی هه‌روه‌ها ئه‌سپری ئاگادار کرده‌وه که هه‌ر چه‌شنه کردارێکی یه‌ک لایه‌نه ده‌کرێت سه‌رئه‌نجامی ناله‌باری هه‌بێت که کۆنتڕۆلکردنی به گرفت ده‌بیت و ڕه‌نگه زیان به ده‌سه‌لاتداری عێراق بگه‌یه‌نێت.