Accessibility links

وتەبێژی حکومەتی عێراق: هێزەکانی ئەمەریکا دەستییان کردووە بە کەمکردنەوەی سەربازەکانیان لە عێراقدا


وتەبێژی حکومەتی عێراقی وتی هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراقدا دوای ئەوەی بەغداد سەرکەوتنی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ڕاگەیاند.

هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو هەموو ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکردەوە کە کەوتبوونە ژێر دەستی ڕێکخراوی داعش لەوانەش شاری موسڵ کە پایتەختی ڕێکخراوی داعش بوو هەروەها لەوێش دەوڵەتی خەلافەتیان ڕاگەیاند.

وتەبێژەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی وت " هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانیان بۆ ڕێژەیەکی پێویست دوای ئەوەی عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند."

وتیشی " هەماهەنگییەکان بەردەوامن لەپێناو بەردەوامبوونی پشتیوانی ئەمەریکا کە بگونجێت لەگەڵ داواکارییەکانی هێزەکانی عێراق لە قۆناغەکانی داهاتوودا."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لە کاتی شەڕەکەی موسڵدا زیاتر لە 5500 سەربازیی هەبوو لە ئەمەریکادا کە ئەو ژمارەیە بە تەنها هێندەی نیوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراقدا.

وتەبێژەکە ڕەتی کردەوە لە زاری هاوپەیمانانەوە هەواڵەکە ڕەت بکاتەوە یاخوود پشت ڕاستی بکاتەوە.

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایان دیڵن بە ڕۆیتەرزی وت " بەنیازین بەیاننامەیەک دەربکەین کاتێک هێزەکان دەست دەکەن بە کشانەوە."

وتیشی " بەردەوامبوونی بوونی هاوپەیمانان بەندە لەسەر ڕەوشەکە و پێویستی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG