Accessibility links

سوپای عێڕاق: بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمەریکاوە شەش کەس کوژراون


سوپای عێراق سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکای کرد و وتی بۆتە هۆی کوژرانی شەش کەس و برینداربوونی 12 کەسی دیکە، هەروەها بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناودێری کرد.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا وتی هێرشەکان پێنج کۆگای چەکی گروپێکی چەکداری سەر بە ئێرانیان لە عێراق کردۆتە ئامانج بەو کۆگایانەشەوە کە ئەو چەکانەی تیا هەڵگیراوە پێشتر بەکارهێندراون بۆ هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.

بەڵام بەیاننامەیەکی سەربازی عێراق وتی هێرشەکان نەبوونەتە هۆی کوژرانی چەکدارانی گروپەکە.

وتیشی سێ سەرباز و دوو پۆلیس و مەدەنییەک کوژراون، هەروەها چوار سەرباز و دوو پۆلیس و مەدەنییەک و پێنج چەکداری دیکەی گروپەکەی سەر بە ئێران برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG