بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا دوودڵ نابێت لە هەنگاونان بۆ پاراستنی ئەندامەکانی لە عێراق، وتیشی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران " بە تەنها گەورەترین کێشەیە " لە عێراقدا.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤد شینکر هۆشیاریدا کاتێک سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغداد پرسیاری لێکرا.
دەیڤد شینکر ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات و وتی " گفتوگۆی دیبلۆماسی تایبەت بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆیە "، بەڵام ئاماژەی بەوەدا " ناتوانین لەو هەڕەشانە ببورین کە ڕووبەڕووی گەل و پیاو و ئافرەتەکانمان دەبێتەوە کە لەدەرەوە خزمەت دەکەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز