Accessibility links

سەرچاوە تورکییەکان: ڕۆژی چوارشەممە عەبادی سەردانی تورکیا دەکات


سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیەوە وتی سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تورکیا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوی هاوبەش دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕیفراندۆمەکەی مانگی ڕابردووی کوردستان.

سەرچاوەکە وتیشی عەبادی و هاوتا تورکییەکەی بن عەلی یڵدریم گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا دەکەن.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو تورکیا وتی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کوردستان دەوەستێنێت و هەروەها کار دەکات بۆ ڕادەستکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان بە حکومەتی ناوەندی عێراقی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG