Accessibility links

عێراق لە 23 ی ئەم مانگەدا فڕۆکەخانەکان دەکاتەوە


لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند لە 23 ی مانگی حەوتەوە فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەکاندا دەکرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی سێدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە گەشتە بازرگانییەکان ڕاگیران.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەوانە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەڵدەگیردرێت و دووبارە چێشتخانە و ناوەندە بازرگانییەکان دەکرێنەوە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.

بەڵام ئاماژەی بە هیچ وردەکارییەکی دیکە نەدا لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان.

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا هەندێک فڕۆکەی گەشتی نێودەوڵەتی لە بەغدادوە ڕۆشتوون لەکاتێکدا گەشتیاران دەبوو پێشتر مۆڵەتی گەشتکردنیان دەست بکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG