Accessibility links

مه‌ده‌نێکان عێڕاق پێش هێرشی حکومه‌ت له‌ ته‌ل ئه‌عفه‌ر ده‌رباز ده‌بن


سه‌دان مه‌ده‌نی عێڕاقی رۆژانه‌گونده‌کانی ده‌رووبه‌ری ته‌ل ئه‌عفه‌ر جێ دێڵن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن حکومه‌ت هێرش بکاته‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ دواین شاری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش.

ئه‌فسه‌رانی له‌شکری عیراق و کارمه‌ندانی یارمه‌تی ده‌ر گوتیان نزیکه‌ی 1500 مه‌ده‌نی هێلی پێشه‌وه‌یان له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تێپه‌ڕندوو و له‌ شوێنێک له‌ ڕۆژئاوای موسڵدا کۆبوونه‌ته‌وه‌.

هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌ ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا بۆ ئه‌و جاده‌یه‌ نێردروان که‌ موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر یه‌ک ده‌گرتنه‌وه‌، له‌ ده‌مێکدا هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ده‌وری فڕۆکه‌خانه‌ی باشووری شاره‌که‌ جێگیربوونه‌.

شه‌مه‌ نزیکه‌ی 150 که‌س ده‌وری نێوه‌ڕۆ پاش سه‌فه‌رێکی یه‌ک ڕۆژه‌ به‌ شه‌که‌تی گه‌یشتنه‌ رۆژئاوای موسڵ.

له‌ ئه‌و شوێنه‌دا خوارده‌مه‌نی و چاودێری پزشکییان بۆ دابین ده‌کرێت و به‌ شێویه‌کی سه‌ره‌تایی پشکنینی ئاسایشیان له‌ سه‌ر ده‌کرێت و پاشان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ موسڵ به‌ڕێده‌کرێن.

XS
SM
MD
LG