Accessibility links

هێزه‌کانی عێڕاق ناوه‌ندی شاری ته‌ل ئه‌عفه‌ر ڕزگار ده‌که‌ن


ته‌له‌ ئه‌عفه‌ر 26ی ئاگوستی 2017ی زاینی

هێزه‌کانی عێڕاق ده‌ڵێن ئه‌وان زۆربه‌ی شاری ته‌ل ئه‌عفه‌ر له‌ داعش ڕزگارکردووه‌، که‌ ناوه‌ندی شاریش ده‌گرێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌یی کرداره‌کانی هاوبه‌شی عێڕاق له‌ لێدوانێک دا گوتی، "یه‌که‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر بنکه‌ی داعشیان گرت و ئالای عێڕاقیان له‌ سه‌ر به‌رز کرده‌وه‌."

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند هێزی سه‌ربازی عێراق 70 له‌ سه‌دی شارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگارکردوه‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ هاوتاکه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مه‌ش ڕۆژێک دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ هێزی سه‌ربازی عێراق بۆردومانی ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌که‌ی کرد به‌ هاریکاری ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.

کاربه‌ده‌ستان گوتوویانه‌ هیوادارن له‌ ڕۆژی جێژنی قوربان ته‌ل ئه‌عفه‌ر ڕزگار بکه‌ن که‌ له‌ عێراق 2ی مانگی سێپتامبر ده‌ست پێده‌کات.

هێرشی ته‌له‌عفه‌ر، که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان سوریا و له‌ 80 کیلومتری شاری موسڵه‌، 20ی مانگی ئاگوست ده‌ستی پێکرد.

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانده‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا و عێڕاق، نێوان 10،000 بۆ 20،000 مه‌ده‌نی له‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانی 200،000 له‌ شاره‌که‌دا هه‌رماون.

ڕێکخراوه‌کانی یارمه‌تی ده‌ر ڕاپۆرتیان کردووه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی له‌ نێو شار دا ماون له‌ مه‌ترسیدان چه‌کدارانی داعش بیانکوژن، ئه‌وانه‌ی 2014 ته‌ل ئه‌عفه‌ریان گرت.

ته‌له‌عفه‌ر ده‌که‌وێته‌ 150 کیلۆمه‌تر دوور له‌سنوری سوریاوه‌ و یه‌کێکه‌ له‌وشارۆچه‌کانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراقدا داگیری کرد.

XS
SM
MD
LG