لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێزی ئاسمانیـیان لەگەڵ ئەوانەی هاوپەیمانان لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوو 27 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر داعش لە عێراق و سوریا.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پـێـنجشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی 11 لەو هێرشانە لە سوریا ئەنجامدراون، لەوانە حەوتیان لە نزیک شاری حەسەکە.
لە عێراقیش 16 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر چەکدارانی داعش لە نزیک 8 شـار و شارۆچکەی ئەو وڵاتە.
هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەدا، ئاماژە بۆ یەک لە هێرشەکانی ناو سوریا کراوە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرابوو و لە فڕۆکەخانەی ئنچەرلیکی تورکیاوە هەسـتابوو.