Accessibility links

ڕاوێژکارێک دەڵێت هیچ کارێکی سیخوڕی لەلایەن کارمەندانی ئۆفیسەکەی سەرۆک وەزیری عێراقەوە ئەنجام نەدراوە

ڕاوێژکارێکی سیاسیی سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی تۆمەتەکانی ئەمدواییانەی ڕەت کردەوە لەسەر ئەوەی کە گوایە کارمەندانی ئۆفیسەکەی سەرۆک وەزیر سیخوڕییان کردووە بەسەر بەرپرسانی باڵا و سیاسەتمەدارەکانەوە.

لە کۆتایی مانگی هەشتەوە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقییەکان و یاسادانەران بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کارمەندانی ئۆفیسەکەی سودانی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر بەرپرسانی باڵاوە دەستگیرکراون.

فادی ئەل شەمەری لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقیدا کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بڵاوکرایەوە وتی " ئەمە درۆیەکی گەورەیە." ئەمەش لە یەکەمین ڕەت کردنەوەی ئەو بانگەشانەدا لەلایەن ئەندامێکی تیمەکەی سەرۆک وەزیرەوە.

وتی ئەو بانگەشانە ئامانجییان ئەوە بووە سودانی بخەنە مەترسییەوە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچن.

وتی " هەموو ئەوەی کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕوویانداوە بریتین لە زیادەڕۆیی میدیاکان بە شێوەیەک کە پێچەوانەی واقیع و ڕاستیەکەن."

شەمەری وتی لە مانگی هەشتدا یەک دەستگیرکردن هەبووە لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیردا، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی نەبووە بە سیخوڕیکردنەوە. دەستگیرکردنی کارمەندەکە دوای ئەوە دێت کە کارمەندەکە تەلەفونی بۆ یاسادانەران و سیاسییەکانی دیکە کردووە و خۆی گۆڕیوە لێیان و وەکو کەسێکی دیکە قسەی کردووە.

وتی " بە بەکارهێنانی ژمارەی جیاواز و ناوی ساختە قسەی لەگەڵ یاسادانەراندا کردووە و داوای ژمارەیەک فایلی لێکردوون." بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

وتی " ئەمە سیخوڕی نەبووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG